توركیا رازی بو لەسەر پشتیوانیكردنی داواكاریی فینلاندو سوید بۆ بونە ئەندام لە ناتۆ
  2022-06-28       1074       

سەرۆكی فینلاند رایگەیاند، توركیا رازی بوە بە پشتیوانیكردنی داواكاریی وڵاتەكەی و سوید بۆ بونە ئەندام لە هاوپەیمانی ناتۆ.

ئاوێنە: سەرۆكی فینلاند لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە ئەوەش دوای ئەوە هاتوە كە فینلاندو سویدو توركیا، یاداشتێكی هاوبەشیان ئیمزاكردوە "بۆ پێشكەشكردنی پشتیوانی تەواو، دژبە هەڕەشەكانی سەر هەریەكەیان."

بەپێی راگەیەندراوەكە، یاداشتەكە لەدوای كۆبونەوەی لوتكەی ناتۆ لە مەدرید ئیمزاكراوە.

سەرۆكی فینلاند هەروەها وتوشیەتی، وڵاتەكەی لەكاتی بونە ئەندامی ناتۆ، بەتەواوەتی پابەنددەبێت بە بەڵگەنامەو سیاسەكانی ناتۆ لەبارەی دژایەتی تیرۆر.

توركیا پێشتر ناڕەزایەتی خۆی نیشاندابو بە ئەندامبونی ئەو دو وڵاتە لە ناتۆ و بە پاساوی ئەوەی پشتیوانی لە پەكەكەو یەپەگە دەكەن.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×