لە عێراق دەست بە دابەشكردنی موچەی مانگی حەوت كرا
  2022-06-30       263       

وەزارەتی دارایی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، رایگەیاند، دەست بە دابەشكردنی موچەی مانگی حەوتی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی دەكرێت.

ئاوێنە: وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا داواشی لە بانكەكانی رافیدەین و رەشیدو دەستەی خانەنشینی نیشتمانی كردوە دەست بە رێكارەكان بكەن بۆ خەرجكردنی موچەی مانگی 7ی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازیی لە رێگەی كارتی ئەلیكترۆنییەوە.

دوابەدوای ئەوەش دەستەی خانەنشینی نیشتمانی و هەردو بانكی رافیدەین و رەشید رایانگەیاند، دەستان كردوە بە دابەشكردنی موچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی.

زۆرترین بینراو
© 2022 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×