وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فینلەندا ڕەتیدەكاتەوە له‌لایه‌ن توركیاوه لیستێكی “دیپۆرتكردن و ڕاده‌ستكردنه‌وه”یان پێگەیشتبێت یان ڕێككەوتنێكی لەوجۆرەیان لەگەڵ ئەو وڵاتە كردبێت.
ئاوێنه: بەپێی هەواڵی میدیاكانی فینلەندا، وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەیان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا جەختی كردووەتەوە، وڵاته‌كه‌ی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك لیستی دیپۆرتكردنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن توركیاوه پێنه‌گه‌یشتووه.
باسی لەوەشكردووە، “له‌گه‌ڵ توركیا له‌سه‌ر دیپۆرتكردنه‌وه و ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی هیچ كه‌س و لایه‌نێك ڕێكنه‌كه‌وتوین و ئه‌وه‌ی نووسراوه ته‌نها جێبه‌جێكردنی چه‌ند هه‌ماهه‌نگیيه‌كە دژ به تیرۆر نه‌ك به له‌قه‌ڵه‌مدانی چه‌ند كه‌س و لایه‌نێك وه‌ك تیرۆریست”.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فینلەندا پێشیوایە، “ئه‌وه‌ی ئەردۆغان و توركیا دەیڵێن به‌ته‌واوه‌تی دژی یاساكانی یه‌كێتیی ئه‌وروپایه و نه ئێمه و نه سویدیش ئاماده‌نییه كۆمه‌ڵێك ڕێكار دژ به یاساكانی یه‌كێتییەكە بگرینەبەر”.
پێشتر ڕجه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ڕایگه‌یاندبوو، له‌كۆی 73 تیرۆرستی داواكراو له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌منییه‌وه، سوید چوار تیرۆرستی ڕاده‌ستی وڵاته‌كه‌ی كردووه‌ته‌وه.
دووپاتیشیكردبووەوە، پێویسته فینلەندا و سوید په‌یمانه‌كانیان بۆ ڕاده‌ستكردن و ناردنه‌وه‌ی به‌شێك له‌و كه‌سانه جێبەجێ بكەن، كە “تیرۆریستن” و له‌نێو وڵاته‌كه‌یاندا داڵده‌یانداون.