ئێران: ئومێدمان وایە تیمە دانوستانکارەکانمان بتوانن سزاکانی سەر وڵاتەکەمان هەڵبگرن
  2022-07-01       465       

محەمەد ئیسلامی، سەرۆکی دامەزراوەی وزەی ئەتۆمی ئێران رایگەیاند، تاران ئومێدی وایە تیمە دانوستانکارەکەی لە چوارچێوەی گفتوگۆکانی ڤییەننا، بتوانێت سزاکانی سەر وڵاتەکەی هەڵبگرێت، بەتایبەت کە هەمو تۆمەتەکانی تایبەت بە دروستکردنی چەکی ئەتۆم بەبەڵگە و سەردانی شاندی نێودەوڵەتی بۆ بنکە ئەتۆمییەکان رەتکراونەتەوە. 
 
ئاوێنه‌: محەمەد ئیسلامی ئەمڕۆ هەینی بە ئاژانسی ئێرنای راگەیاندوە، ئومێدی وایە کە شاندی دانوستانکاری ئێران بۆ کاراکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی لە ڤییەننا، بتوانن بەڵگە و زانیاری تەواو و بەهێز پێشکەش بکەن و بەوهۆیەش سزاکانی سەر وڵاتەکەی هەڵبگرێن.

ئاماژەی بەوەشکردوە، 20 ساڵە وڵاتانی رۆژئاوا، ئێران بە هەوڵدان بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆم تۆمەتبار دەکەن، بەڵام ئێران بە واژۆکردنی رێککەوتنی ئەتۆمی هەمو ئەو تۆمەتانەی رەتکردوەتەوە.

سەرۆکی دامەزراوەی وزەی ئەتۆمی ئێران باسی لەوەشکردوە، هەرچەندە بەشێک لە خراپکاران و ئیسرائیل هەوڵ دەدەن بەناوی بەڵگەنامەی دزەپێکراو، ئێران بە دروستکردنی چەکی ئەتۆم تۆمەتبار بکەن، بەڵام تائێستا زیاتر لە 16 دامەزراوەی هەوڵگری تایبەت بە چەکی ئەتۆم کە سەرجەمیان نێودەوڵەوتین، رەتیانکردوەتەوە هیچ بەڵگەیەک هەبێت کە ئێران بە نهێنی هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆم بدات.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×