بەهۆی بومەلەرزەوە لە ئێران پێنج كەس گیانیان لەدەستدا
  2022-07-02       453       

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە بومەلەرزە چەند ناوچەیەکی باشوری ئێرانی هەژاندو بەپێی ئامارە سەرەتاییەكان تا ئێستا پێنج كەس بەهۆی بومەلەرزەكەوە گیانیان لەدەستداوەو 49 كەسی دیكەش برینداربون.

بەگوێرەی میدیاكانی ئێران، سەعات 2:02 خولەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەك بە گوڕی 6.1 پلەی رێكختەر بە دوری 100 کیلۆمەتر باشوری رۆژئاوای شاری بەندەر عەباسی لە پارێزگای هۆرمۆزگان هەژاندوەو بەدوایدا دو بومەلەرزەی دیكە بە گوڕەكانی 6.1 و 6.3 پلە رویانداوە.

بەگوێرەی میدیای رەسمی ئێران لە بومەلەرزەكەدا لانیكەم پێنج كەس گیانیان لەدەستداوەو 39 كەسی دیكەش برینداربون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×