دادگای تاوانەکانی مەنسورە لە میسر بڕیاری دا بە لەسێدارەدانی بکوژی کچە خوێندکار نیرە ئەشرەف لە بەردەم هەمان ئەو زانکۆیەدا کە تێیدا کوژرا.
ئاوێنه: ئەمەش دوای ئەوە دێت کە هەفتەی ڕابردوو لە دانیشتنێکدا دۆسییەکەی ڕەوانەی دادوەر کرا و ڕای یاسایی دادوەری گەورەی کۆماریش وەرگیرا.
بەپێی یاساکانی میسر، سزای لەسێدارەدانی ئەو تۆمەتبارە کە ئەمرۆ چوارشەممە دەرچووە، هێشتا نەبۆتە کۆتایی.
تۆمەتبار لە ڕووی یاساییەوە مافی ئەوەی هەیە لە ماوەی دوو مانگدا لە دوای بڕیارەکە، لە ڕێگەی پارێزەرێکی تایبەتمەند لە دۆسیە تاوانکارییەکان، تانە لە بڕیارەکە بدات.
ڕۆژی 20ی حوزەیرانی 2022، لە تاوانێکی قێزەوندا کە ڤیدیۆکەیشی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە بەهۆی توندی دیمەنەکانەوە بڵاوی ناكهینهوه، کوڕە خوێندکارێکی میسری کچە هاوڕێکەی لە بەردەم دەروازەی زانکۆکەیان لە شاری مەنسوورە لە باکووری قاهیرە سەربڕی، بەهۆی ئەوەی رەتیکردووەتەوە پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵدا ببەستێت.