دوو وه‌زیرى حكومه‌تى به‌ریتانیا ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه‌و داوایان له‌بۆریس جۆنسۆن سه‌رۆك وه‌زیرانكرد ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه، به‌پێى زانیاریه‌كان جۆنسۆن ده‌ستى له‌كاركێشاوه‌ته‌وه‌و ته‌نها ڕاگه‌یاندنى ماوه.
ئاوێنە: به‌گوێره‌ى زانیاریی میدیاكانى به‌ریتانیا، بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی ئه‌و وڵاته دەستی لەکارکێشایەوەو بڕیارە لەچەند کاتژمێری داهاتوودا خۆی ڕایبگەیه‌نێت.
هاوكات دواى ئه‌وه‌ى نیشاندانى ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى، نەدیم زەهاوی وەزیری دارایی بەریتانیا دوای دوو ڕۆژ لەدەستبەکاربوونی لەو پۆستەدا، دەستی لەکارکێشایەوەو به‌سه‌رۆك وه‌زیرانى وت:"دەست لەپۆستەکەی هەڵگرێت".
هەر ئەمڕۆ میشێل دۆنێلان وەزیری پەروەردەی بەریتانیا دوای دوو ڕۆژ لەدەستبەکاربوونی لەو پۆستەدا، دەستی لەکارکێشایەوەو ڕایگەیاند، "زۆر دڵتەنگ بووم کە گەیشتم بەم بڕیارە، بەڵام وەکو کەسێک کە بەهای شەفافیەت لەلای لەسەروو هەموو شتێکە، هیچ بژارەیەکی دیکەم نییە جگە لەدەستلەکارکێشانەوە".