ڤیدیۆ..تەقە لە سەرۆك وەزیرانی پێشوی ژاپۆن كراو بەسەختی برینداركرا
  2022-07-08       754       

ئەمڕۆ(هەینی)، لە یەكێك لە شارەكانی ژاپۆن تەقە لە شینزۆ ئابی، سەرۆك وەزیرانی پێشوی ژاپۆن كراو بە سەحتی برینداركرا.

ئاوێنە: بەپێی میدیای رەسمی ژاپۆن، شینزۆ ئابی، لەكاتی پێشكەشكردنی وتارێكدا لە هەڵمەتی هەڵبژاردندا لە شاری "نارا" تەقەی لێكراوەو بەپەلە بۆ نەخۆشخانە گوازراوەتەوە.

سەرۆك وەزیرانی ژاپۆن بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، شینزۆ ئابی بۆ نەخۆشخانە گوازراوەتەوەو لە "دۆخێكی زۆر سەختی تەندروستیدایە."

بەپێی ئاژانسەكان، شینزۆ ئابی، لەكاتی پێشكەشكردنی وتەیەكدا لە هەڵمەتی هەڵبژاردن دو جار تەقەی لێكراوە، گولـلەی یەكەمی بەر نەكەوتوەو گولـلەی دوەم پشتی پێكاوەو لەنێو خوێنی خۆیدا كەوتۆتە سەر زەوی.

بەپێی زانیارییە رۆژنامەوانییەكان، پۆلیس تەقەكەرەكەی دەستگیركردوە كە كەسێكی 41 ساڵانەو لەدوای تەقەكردنەكە هیچ هەوڵێكی هەڵاتنی نەداوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×