بایک: میت، بەهاوکاری پارتی کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات
  2022-07-09       259       

ئا: ئاوێنە

 

هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە، جەمیل بایک ئاماژە بەوە دەکات کە بارزانی گەورەترین هاوکاری میتە، ئەو دەڵێت "دەوڵەتی تورک ئەرک و فرسەتێکی گەورەی خستۆتە بەردەست میت بۆ لەناوبردنی کورد و میتیش لەسەر زانیاری پارتی دیموکراتی کوردستان کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات".

 

هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوبەری کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە جەمیل بایک لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ANF رایگەیاند "دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، هێرش دەکاتە سەر چەندین ناوچەی وەک مەخمور، شەنگال، باشور و هەروەها هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، فەرهاد شبلی لە هێرشەکەی کەلار شەهید بوو، ئایا دەوڵەتی تورک دەتوانێت بەبێ هاوکاری هەواڵگری، ئەو هێرشانە ئەنجام بدات؟ کێ پشتگیری دەوڵەتی تورکیا دەکات؟ ئاستی کاردانەوەکانی لایەنە سیاسییەکانی باشور و دەوڵەتی عێراق بۆ ئەم هێرشانەیە چیە؟"

بایک دەڵێت "بە ڕێزەوە یادی فەرهاد شبلی و ئەوانەی لەگەڵیدا شەهید بوون، دەکەمەوە. فەرهاد شبلی یەکێکە لە پێشەنگەکانی شۆڕشی ڕۆژاڤا، ئەو خزمەتێکی گەورەی کرد بۆ گەلەکەمان لە ڕۆژاڤا کرد. تەواوی ژیانی بۆ ئازادی گەلی کورد تەرخان کرد، بۆ خزمەتی گەلەکەی گیانی فیدا کرد، لە دژی داعش شەڕی کرد،  ئەگەر داعش کە شەرمەزاریەکی = گەورەیە بۆ مرۆڤایەتی لەناوچووە یان لاواز بووە، ئەوە، پێویستە کار و خەباتی هەڤاڵ فەرهادەوە لەو بارەیەوە ببێنرێت. کاتێک شەهید بوو گەلەکەمان لە ڕۆژاڤا زۆر شکۆدارانە خاوەنداری لە شەهید فەرهاد کرد نەک هەر گەلی کورد، هەموو ئەو گەلانەی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەژین، ئەوە خزمەتی هەڤاڵ فەرهاد بۆ ئەو کەسانە دەسەلمێنێت".

دەشڵێت "میت بە هاوکاری پەدەکە کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات، دەوڵەتی تورک ڕۆژانە هێرش دەکاتە سەر باکور، باشور و ڕۆژئاوا بە ئاشکراو دەڵێت ئەوەی کە بۆ ئازادی گەلی کورد تێدەکۆشێت، دوژمنی منە، چونکە دەیەوێت لەڕەگ و ڕیشەوە کورد لەناوببات، بۆیە هەموو کەسێک کە بۆ کورد تێدەکۆشێت دەکرێتە ئامانج. هێزی دەوڵەتی تورک بەس نیە بۆ بۆ ئەوەی لەناوچەی کەلار شەهید فەرهاد و هەڤاڵەکانی شەهید بکات. ئەگەر پەدەکەو دەزگا هەواڵگرییەکەی پەدەکە ( پاراستن) و ئەوانەی هاوکاریان دەکەن، زانیاریان بەمیت نەدایە، ئەوا میت نەیدەتوانی بچێتە کەلار و کۆمەڵکوژییەکی لەو شێوەیە ئەنجام بدات. گەلەکەمان ئەمە بە باشی دەزانن. هەواڵگری پارتی و پارتی، لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا و هەرێمەکانی دەرەوە ئەو هەرێمانە، هەروەها دەربارەی هەڤاڵان، بەتایبەتی هەڤاڵانی بەڕێوەبەر، جێگە، ماڵ و ئۆتۆمبێلەکانیان، زانیاری کۆدەکەنەوە  و دەیدەنە دەزگای هەواڵگری دەوڵەتی تورک- میت. میتیش بە پێی ئەو زانیاریانە، هێرش و کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات. ئەگەر پەدەکەو پاراستن هاوکاری لەگەڵ دەوڵەتی تورک نەکەن، تورکیا ناتوانێت یەک هەنگاو نەک لەکەلار، بەڵکو لە هیچ جێیەکی باشوری کوردستان بنێت".

بایک ئەوە روندەکاتەوە کە "دەوڵەتی تورک، کار و دەرفەتێکی گەورەی خستۆتەبەردەستی میت بۆ لەناوبردنی گەلی کورد. میت هەروەها ئەو کۆمەڵکوژیانە بە هاوکاری پەدەکەئەنجام دەدات. لە لە باکوریش هاوکاریان دەکەن و لە ڕێگەی ئەوانە هێرشەکان ڕێک دەخەن. هەڵوێستی دەوڵەتی عێراق بەبەرچاوەوەیە. هیچ هەڵوێستێک لە دژی دەوڵەتی تورک نیە. دەوڵەتی تورک باشور داگیر دەکات و لە هەموو شوێنێک بنکەی سەربازی دروست دەکات و کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات بەڵام هیچ دەنگێک لە کاربەدەستانی دەوڵەتی عێراقەوە نایەت. ئەمەش بەو مانایە دێت کە ئەوانە شەریکن لەو کۆمەڵکوژییانەدا، بۆیە بێ دەنگن. ئەگەر کاردانەوەیان هەبێت بەرامبەر بە کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورک لە باشور و عێراق دەبێت دژی ئەوە بوەستنەوە. بەڵام بێدەنگن، مانای ئەمە ئەوەیە کە کردەوەکانی دەوڵەتی تورک بە ڕاستی دەبینن، بێگومان گەلانی عێراق و چەند لایەنێک دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیان بەڵام دەبێت فشار بخەنە سەر حکومەتەکەیان، ئەگەر فشار بخەنە سەر حکومەت ناتوانێت بەم شێوەیە بێدەنگ بێت، چونکە مەترسیی گەورە لەسەر عێراقیش هەیە".

بایک دەڵێت "پارتی لەباشور بێدەنگە و حکومەتیش بێدەنگە، پارتی حزبەکانی لەباشور خستۆتە ژێر فشارەوە، هەم دەوڵەتی تورک و هەم پارتی فشار بۆ حزبەکانی باشور دێنن بۆ ئەوەی لە دژی داگیرکاریی بێدەنگ بن. هەرکەسێکی کە پێیوایە بۆ گەلی کورد، بۆ دیموکراسی و ئازادی تێدەکۆشێت، دەبێت لە دژی ئەو داگیرکارییە هەڵوێست نیشان بدات. واتا پێویستە فشار بخرێتە سەر پارتی دیموکراتی کوردستان.  ئەو کاتە ڕۆڵی خۆیان بۆ گەلی کورد و مرۆڤایەتی دەبینن. هەندێک بە لێدوان کاردانەوە نیشان دەدەن. بەڵام دەبێت بەهێزتر بێ، ئەگەر بوترێت: "ئەم هێرشانە تەنها دژی پەکەکەیە" ئەوە خۆی هەڵخەڵەتێنێت، هۆکارگەلێک هەیە کە ئەمڕۆ میت لە دژی پەکەکە کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات، چونکە پەکەکە بە گەورەترین بەربەست بۆ ئامانجەکانیان دەزانن، بەڵام ئەمە بەو واتایە نایەت کە بە پەکەکەوە سنوردار دەبێت، هەڕەشەکانی سەر باشور و تەنانەت عێراق هەموو ڕۆژێک لەزیادبووندایە، بەم مانایەیە داوا لە لایەنە عێراقییەکان و گەلانی عێراق و لایەنە سیاسییەکانی باشور دەکەم، لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بوەستنەوە، ئەگەر ئەمڕۆ هیچ کاردانەوەیەک لە بەرامبەر داگیرکاریدا نەبێت، ئەوا سبەینێ توشی گورزی گەورەتر دەبن".

دەشڵێت "ئەوەی میت لە تورکیا و باکوری کوردستان کردی، لە باشوور هەمان شت دەکات، هەڕەشە لە نیشتمانپەروەران، لە خەڵکی تێکۆشەر دەکەن، پارە بۆ خۆبەدەستەوەدان پێشکەش دەکەن، سیخوڕی بەسەر گەنجاندا دەسەپێنن، ئەم کارەی میت مانای چیە و کۆمەڵگە لە دژی ئەوە خاوەن چ هەڵوێستێک بێت؟ هێرشی قڕکردن لە دژی بزووتنەوەکەمان، لە دژی گەلەکەمان ئەنجام دەدرێت، لەم سیاسەتەدا دەوڵەتی تورک و حکومەتی ئاکەپە - مەهەپە ڕۆڵێکی گەورەیان بە میت داوە. میت سیاسەتی جینۆساید پەیڕەو دەکات. میت ناوەندێکی تایبەتی شەڕی دەروونییە، میت بە تایبەتی، شەڕی دەروونی بەڕێوەدەبات، کۆمەڵکوژی جەستەیی لەسەر بنەمای شەڕی دەروونی تایبەت ئەنجام دەدات. ئەمە لە باکوور، ڕۆژئاوا، باشوور و ئەوروپاش دەکات. لەم کوشتارانەدا لەبەرئەوەی میت ڕۆڵێکی وەهای گێڕاوە، دەوڵەت دەرفەتێکی زۆری خستۆتە بەردەستی. میت بەم دەرفەتانە کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات. میت تەکنیکێکی بەهێزی هەیە و سوود لەوە وەردەگرێت. بارزانی گەورەترین هاوکاری میتە. هەموو کەس ئەمە دەزانێت. ئەگەر بارزانی لەگەڵ میت هاوکاری نەکردبا ئەوا ئەمڕۆ بارودۆخی گەلی کورد زۆر باشتر دەبوو. چونکە کورد دەتوانێت بە دەرفەتەکانی خۆی ژیانێکی باش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا فەراهەم بکات. پەدەکەو بارزانی ڕێگری لەوە دەکەن، خزمەتی دەوڵەتی تورکیا دەکەن، بۆیە کۆمەڵگەی کورد ڕۆژ بە ڕۆژ ڕووی ڕاستەقینەیان دەبینێت. هەروەک چۆن دەوڵەتی تورک، حکومەتی ئاکەپە - مەهەپە، بارزانی و پەدەکە ئاشکرا بوون، میت تەلەفۆن بەکاردێنێ. لەسەر ئەم بنەمایە تیمێکیان پێکهێناوە بەشێک لەو تیمە لە باکوورن، هەندێک لە باشوور و هەندێکیش لە ڕۆژئاوان، بەو شێوەیە کار دەکەن یاسا، ماف و ئەخلاقیان پێشێل کردووە.بەتایبەتی لەسەر تەلەفون خۆیان دەگەیەننە کەسانی نیشتمانپەروەر، ئەو کەسانەی خاوەن شەهیدن، کاسبکار و ئەوانەشی لە دژی دەوڵەتی تورک تێدەکۆشن، بە هەڵوێستی نەرم تەکلیفی پارەیان لێدەکەن، دەلێن کارتان بۆ پەیدا دەکەین، ئەگەر تاوانتان کردبێ ئەوە دەیسڕینەوە، دەڵێن گوایە کێشەمان لەگەڵ کورد نییە، لە دژی پەکەکەین، ئەگەر پەکەکە لەناوببەین، ئەوە سەرەتان ئاسوودە دەبێ. ئەوا کێشەی کورد چارەسەر دەکەین، دەیانەوێت ناکۆکی لە سەری هەموو کەسێکدا دروست بکەن، دەیانەوێت ئەو پەیامە بدەن کە ئێمە دۆستی کوردین و دوژمنی پەکەکەین.  بەم شێوەیە ئامانجیان ئەوەیە کە گەلی لە پەکەکە دوور بخەنەوە. ئەوانەی خزمەتیان ناکەن هەڕەشەی کوشتنیان لیدەکەن. دەڵێن: "ئەگەر ئێوە لە بەرامبەر پەکەکە و ئەو گەریلایانەی خزمەتیان دەکەن ڕانەوەستن، ئەوا لەناوتان دەبەین". لەگەڵ خێزانەکانیان قسە دەکەن، هەڕەشەیان لێدەکەن، دەڵێن" خزمەکانتان بهێننەوە، ئەگەر ئەوەتان نەکرد، تۆ دەکوژین" ئەگەر بەشداری تێکۆشان بکەن، ئەوە لەکار دەردەکرێن و دەستگیر دەکرێن، هەمیشە لەژێر فشاردان، شەڕێکی دەروونی تایبەت پەیڕەو دەکەن. ئامانجیان ئەوەیە کە سەری خەڵک تێکەڵ و پێکەڵ بکەن و لە بزووتنەوەکەی دووربخەنەوە و لە دژی گەلی کورد بەکاریان بێنن".

بایک جەغت لەوە دەکات کە "بۆ ئەوەش هەموو کەسێکی بەخۆی دەڵێ کوردم، نیشتمانپەروەر، دیموکراتخواز، سۆسیالیستم، دژی فاشیزمم و نامەوێت لە بەهاکانی مرۆڤایەتی دووربکەومەوە، کاتێ میت پەیوەدنیان پێوە دەکەن، دەبێ قسەیان لەگەڵ نەکەن، دەبێ هەڵوێستی توندیان لەبەرامبەر نیشان بدەن و تەلەفۆنیان بەسەردا داخەنەوە و دەبێت هاوڕێ و دراوسێکانیان لە دژی میت وشیار بکەنەوە، دەبێ پێیان بڵێن کە میت کارێکی وا دەکات و هەموو کەس دەبێ وریا بێت. میت هەموو کەسێک فریو دەدات، نەک تەنها فریو دەدات، بەڵکو دەبێتە هۆی شتی زۆر زۆر خراپ. نابێت گەلەکەمان لە ژێر کاریگەری ئەواندا بێت و نابێ داواکارییەکانیان قبوڵ بکەن. دەبێ وڵاتپارێزان خۆیان بەو پارەیە نەگۆڕنەوە کە میت بەرێی هەلی ئابووری دەیخاتە بەردەستیان. ناموسی نیشتمانپەروەری بە پارە ناگۆڕرێتەوە. ئەو شەڕەی میت بەرپای کردووە بەشێکە لە سیاسەتی جینۆساید، بەم شێوەیە دەیەوێت بزووتنەوەکە لەناوببات و کورد جینۆساید بکات. گەلەکەمان دەبێت ئەم ڕاستییانە بزانن، خۆیان لە دژی میت ڕێکبخەن و هەموو کەس لە دەوری خۆیان ڕێکخستن بکەن. ئەگەر هەموو کەسێک بە بوێری و ئیرادەوە دژی میت ڕاوەستێت، میت ناتوانێت شەریک ببینێتەوە و سیخوڕی و کۆمەڵکوژی بسەپێنێت".

زۆرترین بینراو
© 2022 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×