پۆتین سەردانی ئێران دەکات
  2022-07-12       513       

ڤلادیمیر پۆتین، سەرۆکی رووسیا سەردانی ئێران دەکات و میدیاکان باس لەوە دەکەن، ئامانجی سەردانەکەی بەھێزکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکانی تاران و مۆسکۆیە.

ئاوێنە:  هەواڵێکی میدیای فەرمی حکومەتی ئێران، ھەفتەی داھاتوو ڤلادیمیر پۆتین، سەرۆکی ڕووسیا سەردانی تاران دەکات و فراوانکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئێران تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکانی دەبێت لەگەڵ ئیبراھیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران.

لای خۆشییەوە، محەمەد ڕەزاپور ئیبراھیمی، سەرۆکی لیژنەی ئابووری لە پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، گەمارۆکانی ئەمریکا و ئەوروپا لەسەر رووسیا، ھۆکارێکی سەرەکیین بۆ گرنگیپێدانی رووسیا بە ھەماھەنگیی ئابووریی لەگەڵ ئێران.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×