ئێران سێیەم گەورە دەرهێنەری فیلمی دەستگیرکرد
  2022-07-12       546       

بەشێک لە میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوەتەوە، هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەرهێنەری جیهانیی بەناوبانگ جەعفەر پەناهییان دەستگیرکردووە، ئەوە سێیەم دەرهێنەرە لەو وڵاتە لەماوەی هەفتەیەکدا دەستگیربکرێت.

ئاوێنە:  باس لەوەدەکەن، جەعفەر پەناهی کە یەکێکە لە دیارترین و بەناوبانگترین دەرهێنەرە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران، ئێوارەی دوێنێ دووشەممە دەستگیرکراوە.

یەکێک لە هاوڕێکانی پەناهی کە نەیویستووە ناوی ئاشکرابکرێت بە ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێسی وتووە، پەناهی ڕەوانەی زیندانی ئیڤین کراوە کە ناوبانگێکی خراپی هەیە لە ئێران، بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزای زیندانیکردنی کە دەگەڕێتەوە بۆ چەند ساڵێک لەمەوبەر.

لە ساڵی 2011دا سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەر جەعفەر پەناهیدا سەپێنرا، بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی دەنگۆ دژی حکومەت و دژایەتیکردنی کۆماری ئیسلامیی ئێران، هەروەها چوونەدەرەوەی لە وڵات بۆ ماوەی 20 ساڵ لێ قەدەغەکرا.

لەگەڵ ئەوەی پەناهی سزاکەی جێبەجێنەکرد، دەرهێنانی بۆ فیلمەکانی کردووە لەدەرەوەی چاوی چاودێریی وڵاتەکەی و ڕەزامەندیی حکومەت لەسەر سیناریۆکەی، هەروەها لە دەرەوەی ئێران نمایشی کردووە و سەرکەوتنی باشیشی بەدەستهێناوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×