ئەمریكا كوژرانی سەركردەی داعشی لە سوریا راگەیاند
  2022-07-12       507       

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا(پەنتاگۆن) ئاشكرایكرد، ئەمڕۆ سێشەممە، كەسی یەكەمی داعش لە سوریا لە ناوچەیەكی ژێر دەسەڵاتی گروپە چەكدارەكانی توركیا، لەلایەن فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ئەمریكییەوە كراوەتە ئامانج و كوژراوە.

ئاوێنە: عەقید دەیڤ ئیستبێرن، وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندیی لە وەزارەتی بەرگری ئەمریكا رایگەیاند، ماهیر عەقال، سەركردەی داعش لە سوریا لەكاتێكدا بەسەر ماتۆڕسكیلێكەوە بوە لە سنوری ناحیەی جەندرێس لە سوریا لەلایەن فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ئەمریكییەوە كراوەتە ئامانج و كوژراوە.

ناحیەی جیندرێس سەر بە عەفرینە كە لەژێر كۆنترۆڵی گروپە چەكدارەكانی سەربە توركیایە.

عەقید دەیڤ ئیستبێرن ئەوەشی خستۆتەڕو، لە هێرشەكەدا یەكێك لە گەورە یاریدەدەرەكانی سەركردەكەی داعشیش بە سەختی برینداربوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×