بایدن: ئەمریکا بە بڕی 100 ملیۆن دۆلار هاوکاری فەڵەستین دەکات
  2022-07-15       416       


سەرۆکی ئەمریکا لە میانەی سەردانەکەی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمڕۆ چووە فەڵەستین و رایگەیاند، هیوادارە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هاوکاری زیاتری تەندروستی بگەیەننە فەڵەستین.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ هەینی، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا گەیشتە فەڵەستین و لەگەڵ مەحمود عەباس سەرۆکی فەڵەستین کۆبووە و دواتریش کۆنفرانسێکی هاوبەشیان ئەنجامدا.

لە میانەی سەردانەکەدا، جۆو بایدن سەردانی نەخۆشخانەی ڤیکتۆریای کرد و رایگەیاند، وڵاتی ئیمارات بە بڕی 25 ملیۆن دۆلار هاوکاری کەرتی تەندروستی فەڵەستین دەکات و ئەمریکاش بڕی 85 ملیۆن دۆلاری بۆ هاوکاری نەخۆشخانەکانی رۆژهەڵاتی فەڵەستین تەرخانکردووە و بڕی 100 ملیۆن دۆلاریش بۆ هاوکاری ئەو کەرتە بە گشتی دابین دەکات.

ئەمەش دوای ئەوەدێت جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە گەشتەکەیدا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەردانی ئیسرائیلی کرد و رایگەیاند، دەیانەێت ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەرقەرار ببێت و رێگە نادەن ئێران ببێتە خاوەنی جەکی ئەتۆمی.

هاوکات، بڕیارە ئەمڕۆ جۆ بایدن بەمەبەستی درێژەدان بە گەشتەکەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەدانی سعودییە بکات.
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×