وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، لێدوانه‌كانی جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له باره‌ی وڵاته‌كه‌یه‌وه دوره له‌ڕاستییه‌وه و"هیچ بنه‌مایه‌كی نییه"، چونكه ته‌واوی جیهان باش ده‌زانن ئه‌مریكا ته‌نها كاری كاولكاری و وێرانكارییه و ده‌شڵێت، "ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت به پشتبه‌ستن به سیاسه‌تێكی كۆن و شكستخواردو تاران بترسێنێت، به‌ڵام چیدیكه ئه‌و سیاسه‌تانه باوی نه‌ماوه".
ناسڕ كه‌نعانی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌مڕۆ له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، ئه‌و لێدوان و تۆمه‌تانه‌ی جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا كه بۆڵاته‌كه‌ی هه‌ڵبه‌ستوه له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌شێك له وڵاتانی كه‌ندا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دورن له راستییه و هیچ بنه‌مایه‌كیان نییه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "ئامانجی لێدوانه‌كانی بایدن ته‌نها نانه‌وه‌ی پشێوی و دروستكردنی دڵڕاوكێیه بۆ وڵاتانی ناوچه‌كه، ئه‌مریكا وه‌ك یه‌كه‌مین وڵات له به‌كارهێنانی چه‌كی ناوه‌كی و فرۆشتنی چه‌ك و ده‌ستتێوه‌ردان له كاروباری وڵاتانی دیكه‌ی پێناسی خۆی ئاشكرا به وڵاتانی جیهان داوه و باشیش ده‌زانن كه ئه‌مریكا ته‌نها كاری كاولكاری و وێرانكارییه".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران باسی له‌وه‌شكردوه، "ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت به پشتبه‌ستن به سیاسه‌تێكی كۆن و شكستخواردو تاران بترسێنێت و ئارامی و ئاسایشی ناوچه‌كه تێكبدات، پشتگیریكردنیشی له كیانی یه‌هودی ناڕه‌وا و نایاساییه، چونكه خۆی له خۆیدا ئه‌و كیانه بونێكی نایاسایی هه‌یه له ناوچه‌كه‌دا".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "ئاشكرایه كه ئیداره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا به شێوه‌یه‌كی كوێرانه پشتگیری له داگیركاری خاكی فه‌ڵه‌ستین و ئه‌و تاوانانه‌ش ده‌كات كه رۆژانه روبه‌ڕوی هاوڵاتیانی فه‌ڵه‌ستینی ده‌بێته‌وه له‌سه‌ر ده‌ستی كیانیی یه‌هودی".
ناسڕ كه‌نعانی ده‌ڵێت، "به‌رهه‌مهێنان و سود وه‌رگرتن له وزه‌ی ناوه‌كی له‌لایه‌ن وڵاته‌كه‌مانوه به تواوه‌تی ره‌هایه و له چوارچێوه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه و هیچ پێشێلكارییه‌كی تێدا به‌دی ناكرێت، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت به‌شیچوه‌یه‌كی گشتگیر وڵاتانی ناوچه‌كه به‌ده‌م داواكانی وڵاته‌كه‌مان بۆ گفتوگۆ و گۆڕینه‌وه‌ی بیروڕاكان به‌ره‌و پێشچون به‌خۆیانه‌وه ببین و په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانیش به‌ره‌و پێش ببرێن".