ئێران: سەردانەکەی بایدن ئاژاوە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەراست دەهێنێت
  2022-07-17       449       


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، "ئەمریکا هەوڵدەدات قەیران و گرژی لە ناوچەکە دروست بکات. هەروەها سەردانەکەی بایدن ئاژاوە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەراست دەهێنێت."

ئاوێنه‌: ئەمرۆ یەکشەممە 17ی تەممووزی 2022 ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، واشنتن "جارێکی دیکە سیاسەتی شکستخواردووی ترس لە ئێرانی نوێکردووەتەوە و ئەمریکا هەوڵدەدات قەیران و گرژی لە ناوچەکە دروست بکات.
 
ئەمەش پاش ئەوە دێت کە رۆژی شەممە، 16ی تەممووز جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە میانی سەردانەکەیدا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەراست، بەڵێنیدا ئەمریکا رێگە بە هیچ وڵاتێک نەدات لەڕێگەی کۆکردنەوەی هێز، لەشکرکێشی و هەڕەشەوە هەژموونی خۆی بەسەر هیچ وڵاتێکی دیکەی ناوچەکەدا زاڵ بکات.
 
سەردانی بایدن بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە کاتێکدایە بڕیارە ڤلادیمیر پۆتین، سەرۆکی رووسیا لە 19ی تەممووز سەردانی تاران بکات. چاودێرانیش پێیانوایە پۆتین بە مەبەستی دەستکەوتنی درۆن و کەل و پەلی سەربازی سەردانی ئێران دەکات.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×