رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرکۆماری تورکیا بەبۆنەی ٩٩هه‌مین ساڵیادی واژوكردنی پەیماننامەی لۆزانه‌وه، پەیامێکی بڵاوکردەوە رایگەیاند، "له‌كاتێكدا توركیا به‌هه‌نگاوی دڵنیا پێده‌نێته ٢٠٢٣ه‌وه كه ١٠٠ ساڵه‌ی پەیماننامەی لۆزان‌و كۆماره‌كه‌مانه، پێگه‌ی وڵاتەکەمان له‌پرسه ناوچه‌یی و جیهانییه‌كاندا به‌هێزتر ده‌بێت".
ئاوێنه: لەپەیامەکەدا ئەردۆغان نوسیویەتی، "لەرێی پەیماننامەی لۆزانەوە، سنوورە وشکانییەکانمان کێشران، ملکەچییەکان کۆتای‌یان پێهات، دڵنیایی لە پاراستنی مافی کەمایەتییە تورکەکانی یۆنان درا و ئەو دورگانەی یۆنان کە نزیکی کەناراوەکانی وڵاتەکەمانن وەک ناوچەی ناسەربازیی، ناسێندران".
سه‌ركۆماری توركیا جەختی لەوەش کردووەتەوه كه وڵاته‌كه‌ی ماوەی ٩٩ ساڵ بەوردیی هەموو بەندەکانی پەیماننامەکەی جێبەجێ کردووەو نوسیویەتی، "له‌ماوه‌ی رابردودا، مه‌رجه‌كانی ناو رێككه‌وتننامه‌ی لۆزان له‌سه‌روویانه‌وه مافه‌كانی كه‌مایه‌تییه توركه‌كان، به‌ئه‌نقه‌ست له‌لایه‌ن یۆنانه‌وه پێشێل ده‌كرێن. ئەم رەوشە کە لەگەڵ بنەماکانی پەیوەندی دراوسێیەتی باش و راستگۆیی بەرامبەر بە پەیماننامەکە، ناگونجێت، ئه‌ستەمە لەلایەن وڵاتەکەمانەوە قبوڵ بکرێت."
راشیگه‌یاندووه، "وڵاتەکەمان هەموو هەوڵێک دەدات لە پێناو هێنانە کایەی ئاشتی و خۆشگوزەرانی لە ناوچەکەدا، گەلە خۆشەویستەکەم سوورە لەسەر پاراستنی مافەکانی خۆی. لە كاتێكدا توركیا به هه‌نگاوی دڵنیا پێده‌نێته ٢٠٢٣ه‌وه كه ١٠٠ ساڵه‌ی په‌یماننامه‌ی لۆزان و كۆماره‌كه‌مانه، پێگه‌ی وڵاتەکەمان له پرسه ناوچه‌یی و جیهانییه‌كاندا به‌هێزتر ده‌بێت. لە ٩٩هه‌مین ساڵیادی پەیماننامەکەشدا بە رێز و ستایشەوە یادی دامەزراندنی کۆمارەکەمان، مستەفا کەمال ئەتاتورک، هەڤاڵەکانی و شەهیدەکانمان، دەکەینەوە".