لیژنەهاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی دەستبەسەر برێك لەهەنگوین دەگرن‌و راشیدەگەیەنن ئەو هەنگوینە شیاوی خواردن نیە.
ئاوێنە: ئەمرۆ "سێ شەممە" لیژنەهاوبەشەكانی سەر بە قایمقامیەتی پارێزگای سلێمانی دەستبەسەرداگرتنی برێكی زۆر لەهەنگوین رادەگەیەنن، دەشڵێن "له ئه‌نجامی سه‌ردان و پشكنینه به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه‌ی سێی سه‌ربه لیژنه هاوبه‌شه‌كان بۆ ئه‌و كاڵاوشمه‌كانه‌ی له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه به‌كارده‌هێنرێت، ده‌ركه‌وتووه ئه‌و پێشانگا‌ی وڵاتی ئێران له ماجدی مۆڵ كردویه‌تیه‌وه، بڕی (540) كیلۆ هه‌نگوینی گوماناوی هه‌یه و به‌هاوڵاتیانی ده‌فرۆشن".
راشیدەگەیەننهه‌نگوینه‌كه ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كه دوو جۆره، جۆرێكیان به‌شانه‌وه هاورده كراوه، به‌پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ هاورده‌كرنی هه‌نگوین به شانه‌كه‌یه‌وه رێگه پێنه‌دراوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌ترسی گواستنه‌وه‌ی مێرووی زیانبه‌خشی لێده‌كرێت، جۆره‌كه‌ی تری هه‌نگوینه‌كه له ته‌نەكه‌دایه و نمونه‌ی ره‌وانه‌ی ته‌ندروستی سلێمانی كراوه بۆ پشكنین، دەشڵێن "ئەنجامی پشکنینەکە ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه كه شیاوی خواردن به‌كارهێنان نییه بۆیه به بڕیاری قائیمقامی سلێمانی هه‌ردوو جۆره هه‌نگوینه‌كه له‌ناوده‌برێت".