لەسنە رێز لە 30 كەسایەتی كورد دەگیرێت
  2019-07-02       1432       

 

لەهۆڵی مەولەوی لەشاری سنەی رۆژهەڵاتی كوردستان كۆنگرەی رێزلێنان لەناودارانی كورد دەستی بەكارەكانی كرد‌و چاوەروانیش دەكرێت ماوەی دو رۆژ بخایەنێت.



ئاوێنە: ئەمرۆ "سێ‌ شەممە" كۆنگرەی رێزلێنان لەناودارانی دیاری كورد بەرێوە دەچێت، بەپێی زانیارییەكان هەریەكە لەهونەرمەندان‌و ئەدیبان "مەزهەری خالقی، شەهرامی نازری، كەیهان كەلهوری، عەتا نەهایی، بیژەن زەنگەنە‌و چەند كەسایەتییەكی ناوداری كورد" كاندیدن بۆ وەرگرتنی خەڵاتەكان.


ئێوارەی دوێنێش هونەرمەندی ناسراوی كورد مەزهەری خالقی لەدوای 38 گەرایەوە بۆشاری سنەی رۆژهەڵاتی كوردستان‌و لەلایەن پارێزگاری ئەو شارەوە پێشوازیی لێكرا.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×