عێراق لەبارەی هەواڵی “دزران و دەستبەسەرداگرتنی” دوو فڕۆكەوە هاتەدەنگ
  2022-08-19       709       


بەشێك لە سەرچاوەكانی میدیا و لاپەڕەكانی تۆڕی كۆمەڵایەتی لە عێراق، هەواڵی دزرانی فڕۆكەیەكی عێراق-ـیان بڵاوكردەوە و دەڵێن، فڕۆكەیەكی دیكە لە دوبەی دەستیبەسەرداگیراوە، لایەنی پەیوەندیداریش ڕوونكردنەوە دەدات.

ئاوێنه‌: دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی شارستانیی عێراق ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، لە كاتێكدا هێڵی ئاسمانیی عێراق هەوڵی گەورەی خستووەتەگەڕ لە بواری گەشتی ئاسمانیدا، هەواڵی “دزران و دەستبەسەرداگرتنی” دوو فڕۆكە بڵاودەكرێتەوە و هەندێك لایەن دەیانەوێت ناوبانگی هێڵی ئاسمانیی عێراقی لەكەداربكەن.

لە ڕاگەیەندراوێكدا دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی شارستانیی عێراق دەڵێت، ئەو هەواڵانە لە ڕاستییەوە دوورن و هیچ فڕۆكەیەكی عێراقی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد نەدزراوە.

ئەو دامەزراوەیەی بواری فڕۆكەوانی ئاشكرایكردووە، “دەنگۆی ئەوە بڵاوكراوەتەوە كە فڕۆكەیەكی دیكەی عێراق لە دوبەی دەستیبەسەرداگیراوە، بەڵام ئەو هەواڵە ڕاستنییە و فڕۆكەكە لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا گەشتەكەی بۆ دوبەی ئەنجامداوە و دواتر گەڕاوەتەوە بۆ عێراق”.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×