ئایا جگەر زیانی تەندروستی هەیە؟
  2022-08-22       3486       

لەشكر حەمید، ئەندازیاری خۆراك

جگەری ئاژەڵ و پەلەوەر كۆمەڵێک سودی هەیە بۆ جەستەی مرۆڤ؛ رێژەیەكی زۆر ڤیتامین B12 ی تێدایە کە سوودی هەیە بۆ زیادبوونی خوێن و یارمەتی دروستبوونی خڕۆكە سوورەكان دەدات و كاریگەری هەیە لەسەر تەندوسرتی دەمارەکان، بەهای خۆراكی بەرزەو دەوڵەمەندە بە پرۆتین، بە جۆرێک ۲۸.۱۸٪ی پرۆتینە.

بەڵام هەمانکات دەبێ ئاگاداربن جگەر ئامێری پاڵاوتنە لە لەشی ئاژەڵ یان مریشكداو هەموو ئەو هۆرمۆن و دەرمانەی كە دەدرێت بە ئاژەڵەكە یان مریشكەكە تێیدا كۆدەبێتەوە، ژەهر لەلەشدا كۆدەكاتەوە، بۆیە پێویستە دڵنیابین ئەو ئاژەڵە یان مریشكە ماوەیەكە هۆرمۆن و دەرمانی پێنەدراوە ئینجا بیخۆین.

بۆ ئەوانەی نەخۆشی دەردەشا (داء الملوك)یان هەیە جگەر گونجاو نییە، چونکە بڕێکی زۆر ترشی یوریک درووستدەکات، رێژەیەکی زۆریش چەوری و کۆلیسترۆڵی تێدایەو بۆ ئەو کەسانە زۆر گونجاو نییە کە نەخۆشیی دڵ و بۆڕییەکانی خوێنیان هەیە.

هەروەها جگەری بەستوی هاوردە نەبێت لە ساڵێ 2007 قەدەغەکراوە چونكە رێژەیەكی زۆر نیتراتی سۆدیۆمی تێدایە کە لە هەندێک باردا زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×