نوسه‌رێكی دیاری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، كاتێك هه‌واڵی شه‌هیدبوونی كوڕه‌كه‌ی له‌خۆپیشاندانه‌كانی شنۆ پێ ده‌ڵێت، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، سه‌ربه‌رزم به شه‌هیدبوونی كوڕه‌كه‌م.
ئاوێنە: سه‌لیم حه‌قیقی نوسه‌ری كوردی دیاری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی له‌فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، ئاگادار كرامه‌وه ئه‌مشه‌و رِێكه‌وتی ٣٠ی خه‌رمانانی ١٤٠١ی هه‌تاوی له كاتی خۆپێشاندان و نارِه‌زایه‌تی ده‌ربرِین به مه‌رگی هۆڤییانه‌ی ژینا ئه‌مینی، شاری شنۆش وه‌ك هه‌موو شاره‌كانی كوردستان هه‌ستایه‌وه، له‌م نارِه‌زایه‌تییه‌دا هێزه ئه‌منییه‌كان رِاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان له‌خۆپێشانده‌ران كردووه كه به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیخوازانه داواكاری خۆیان ده‌رده‌برِی.
له‌نوسینه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه، له‌و شه‌وه پرِ له حیماسه‌یه‌دا زۆر به‌داخه‌وه سێ هاونیشتمانی به‌ناوه‌كانی سه‌دره‌دین لێتان، ئه‌مین مه‌عره‌فه‌ت و میلان حه‌قیقی گیانی پاكی خۆیان فیدای ئامانجه به‌رز و مه‌زنه‌كانی گه‌لی كورد كرد.
سه‌لیم حه‌قیقی ده‌شڵێت، ئه‌گه‌رچی برینی ساته‌وه‌ختی رِاگه‌یاندنی ئه‌و هه‌واڵه ته‌زاندمی و ئێستاش پێم رِاست نییه، به‌ڵام له‌ناو هه‌موو ئه‌و خه‌م و حه‌سره‌ت و بێكه‌سییه‌ی خۆم دا له‌ناو بارانی هه‌نیسكاوی ئه‌سرینی دانه‌برِاوم دا له‌ناو غه‌مێكی قووڵ و حه‌سره‌تێكی نه‌پساوه‌دا له‌ناو به‌حری ئازار و ژان و قاڵبوونه‌وه‌یه‌دا له‌ناو ئه‌وپه‌رِی زوڵم و نه‌هامه‌تی و بێ ده‌سته‌ڵاتیم دا، سه‌ربه‌رزم به میلان و هه‌موو رِۆڵه‌كانی نیشتمان كه گیانی پاكی خۆیان فیدای خاك و نیشتمان و باوه‌رِه به‌رزه‌كانییان كرد.
