پێشه‌وا هه‌ورامانی وته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان، هه‌ڵوێستی حزبه‌كه‌ی له‌باره‌ی پرۆژه‌یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی خێزان ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، " دڵنیایی ده‌ده‌ین ڕێگا ناده‌ین یه‌ك وشه‌ش به پاڵپشتی ئێمه تێپه‌ڕببێت كه‌هه‌ستی موسڵمانان بریندار بكات".
ئاوێنه: پێشه‌وا هه‌ورامانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "چه‌ند ڕۆژێكه له‌میدیاو له‌ناو شه‌قام و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بابه‌تی پڕۆژه یاسای (به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی خێزان و ئافره‌ت) بۆته باسێكی گه‌رم و له‌سه‌ر هه‌ندێك له مادده‌كانی نیگه‌رانی دروستكردوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "له‌باره‌ی ئه‌م پڕۆژه یاسایه له‌یه‌كه‌م مادده كه گفتوگۆی له‌سه‌ركرا سه‌رۆكی فراكسیۆن له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مان هه‌ڵوێستی پارتی ڕاگه‌یاند، كه هیچ پڕۆژه‌و یاسایه‌ك تێناپه‌ڕێت له ڕێی په‌رله‌مانه‌وه كه دژی بنه‌ماكانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام بێت"
ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕو، "پارتی و مێژوی پارتی پڕه له‌هه‌ڵوێست له‌به‌رگری له هه‌مو ئاینه‌كان و ئاینی ئیسلام كه ئاینی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه، له‌سه‌ر ڕێچكه‌و ڕێبازی سه‌ركرده‌ی ڕۆحیمان بارزانی نه‌مر لاناده‌ین و دڵنیایی ده‌ده‌ین ڕێگا ناده‌ین یه‌ك وشه‌ش به پاڵپشتی ئێمه تێپه‌ڕببێت كه‌هه‌ستی موسڵمانان بریندار بكات".