بەڕێوەبەرایەتى حەج و عومرەى هەرێم، داوا لەو کۆمپانیایانەى حەج و عومرە دەکات کە مۆڵەتى فەرمیان هەیە،بە هیچ شێوەیەک ریکلام و بانگەشە بۆ گەشتی عومڕە نەکەن.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتى حەج و عومرەى هەرێمى کوردستان لە ئاگادارییەكدا بڵاوى کردووەتەوە، داوا لەو کۆمپانیایانەى حەج و عومرە دەکات کە مۆڵەتى فەرمیان هەیە،بە هیچ شێوەیەک ریکلام و بانگەشە بۆ گەشتی عومڕە نەکەن تاوەکوو پرۆسەی حەج بە سەرکەوتوویی کۆتایى دێت.
ئاماژەی بەوەش كردووە، دواى کۆتاییهاتنى وەرزى حەج، بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە بە پلانێکی توکمەوە و بە بەرنامەیەکی نوێ و رێنمایی نوێ، دەرگای پێشکەش کردن بە رووی کۆمپانیاکانی حەج و عومڕە دەکاتەوە.
باسى کردووە لەوەش، لەبەر ئەو هۆکارانەیە کە دەبێت کۆمپانیاکان خۆیان لە ریکلامکردن و دەستنیشانکردنی وادەی عومرە بەدوور بگرن تاوەکوو بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی کوردستان رایدەگەیەنێت.
هەروەها ئەەشی خستۆتەروو، هەر کەس و کۆمپانیایەکیش سەرپێیچی بکات ئەوا رووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی و کارگێری دەبێتەوە.