ئا: ئاوێنە
خێزانی ژینا ئەمینی، ئەو کجە تەمەن 22 ساڵەی کوردە کە سێ هەفتە لەمەوبەر لەکاتی دەستبەسەریدا لەلایەن پۆلیسی گەشتی ئیرشادەوە گیانی لەدەست داو بەدوای ئەوەشدا شۆڕشو ناڕەزایی سەرتاسەری ئێرانی گرتەوە، دەڵێن "هەڕەشەی کوشتنیان لێکراوەو هۆشدارییان دراوەتێ کە بەشداری خۆپیشاندانەکان نەکەن".
ژینا دوای دهستگیركردنی لهلایهن پۆلیسی گەشتی ئیرشادهوه بوو بهڕهمزی سهركوتكردنی ژنانی ئێران، كه تۆمهتباریان كرد بەوەی حیجابەکەی توند نەکردوە، ئێستا سیمای ئەوو چیرۆکە خەمبارەکەی بوە بەئایکۆن لەهەموو جیهانداو ناسراوە.
عیرفان مورتەزایی، ئامۆزای ژینا، کە پێشمەرگەی کۆمەڵەیە، بەپەیامنێری بی بی سی راگەیاندوە کە "بنەماڵەکەمان لەژێر گوشاری توندی دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامیدایە بۆ ئەوەی قسە لەگەڵ ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤو میدیاکانی دەرەوەدا نەکەن بۆ ئەوەی دەربارەی گیان لەدەستدانی ژینا هیچ زانیارییەکیان نەدەینێ".
بنەماڵەی ژینا ئەمینی لەئێران، لەنێویاندا باوکو مامی، چەندین جار ئەوەیان ڕەتکردوەتەوە پشتیوانی لەگروپە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆن بکەن، کە حکومەتی ئێران بەجوداخوازیی تۆمەتباریان دەکات.
عیرفان مورتەزایی، ئەندامی کۆمەڵە دەڵێت "لەڕێگەی تەلەفۆنەوە هەڕەشەی کوشتنم لێدەکرێت".
ژینا ناوە کوردییەکەی "مەهسا"یە کە ناوە فەرمییەکەی ئێرانە، دایکو باوکی ناچار بوون لەبەڵگەنامەی لەدایکبوونو بەڵگەنامەکانیدا بەکاریبهێنن، چونکە هەندێک ناوی کوردی لە ئێران قەدەغەیە.
عیرفان جەخت لەوە دەکاتەوە "ژینا کەسێکی ئاسایی بووە، سیاسی نەبوە". ڕژیم سیناریۆ و زانیاری ناڕاست دەخاتە ڕووو دەڵێ ژینا لەپەیوەندیدا بووە لەگەڵ من و منیش ڕاهێنانم پێکردو ناردم بۆ ئێران بۆ ئەوەی چالاکیەکی دیاریکراو ئەنجام بدات، لە کاتێکدا هەموو ئەمانە بە تەواوی بێ بنەمان".
عیرفان دەڵێت "کەسوکاری ژینا لەژێر ئەشکەنجەی کۆماری ئیسلامیدان". کاربەدەستانی ڕژێم لەڕێگەی ئینستاگرامەوە بەئەکاونتی ساختە هەڕەشەیان لێکردونو بەئەندامانی بنەماڵەی ئێرانیان ڕاگەیاندووە کە ئەگەر بەشداری ناڕەزایەتییەکان بکەن لەوانەیە بکوژرێن.
دەشڵێت "من بۆخۆم لەڕێگەی تەلەفۆنەوە هەڕەشەی زۆرم لێكراوە كە ئەگەر لەسلێمانی بمبینن، دەمڕفێنن و دەمكوژن".
بنەماڵەی ژینا ئەمینی پۆلیسی ئیرشاد تۆمەتبار دەکەن بەوەی کە لەدەستبەسەریدا لێیانداوە، بەڵام پۆلیس دەڵێت "مەهسا توشی جەڵتەی دڵ بووەو گیانی لەدەستد داوە".