ماکرۆن: دەتوانین موسڵمان بین
  2022-10-21       486       


ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا ڕایگەیاند، فەرەنسا بۆ جیهانی سەلماندووە کە هاوڵاتییانی دەتوانن “لە یەک کاتدا فەرەنسی و موسڵمانیش بن”.

ئاوێنه‌: ماکرۆن لە سەدەمین ساڵیادی کردنەوەی مزگەوتی گەورەی پاریسدا وتی، “فەرەنسییەکان لە لایەک نین و مسوڵمانەکان لەلایەکی دیکە، دەکرێت هەردووکیان بین لە یەک کاتدا هاوڵاتییانمان دەتوانن فەرەنسیش بن و مسوڵمانیش”.

جەختیکردەوە، کە فەرەنسا بەردەوام دەبێت لە یارمەتیدانی موسڵمانان تاوەکو بە ئازادی ڕێوڕەسمە ئاینییەکانیان ئەنجام بدەن.

بینای ئەم مزگەوتی گەورەی پاریس سەدەیەک لەمەوبەر دروستکراوە و یەکەم بەردی لەوێ دانراوە لە 19ی تشرینی یەکەمی 1922.

ئیمانوێل ماکرۆن تاجە گوڵینەیەکی بۆ رێزلێنان لە گیانی ئەو سەربازە موسڵمانانە دانا کە لە پێناو مزگەوتەکەدا گیانیانلەدەستدا لە فەرەنسا.
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×