عەلی یەرلیکایا، پارێزگاری ئیستەنبوڵ رایگه‌یاند، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ ئێواره‌ی شاری ئیسته‌نبوڵه، 4 كه‌س كوژران‌و 38 كه‌سی دیكه برینداربون.
ئاوێنه: كاتژمێر 4:20 خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك شه‌قامی ئیستقلالی ئیسته‌نبوڵی هه‌ژاند، عه‌لی یه‌رلیكایه والی ئیسته‌نبوڵ، رایگه‌یاند، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه 4 كه‌س كوژران‌و 38 كه‌سی دیكه برینداربون.
هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا ده‌ستپێكردنی لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له‌روداوی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئیسته‌نبوڵ له‌چوارچێوه‌ی كارێكی تیرۆریسی راگه‌یاندو تاوه‌كو ئێستاش هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارییه‌تی خۆی له‌و روداوه رانه‌گه‌یاندووه.
هەروەها ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئیستەنبوڵ له‌تویتێکدا ڕایگه‌یاندووه، "زۆر گرنگە لەشوێنی تەقینەوەکەدا پۆلیس و ئاسایش هاوکار بن بۆ ئارامکردنەوەی دۆخەکەو نەهێشتنی ترس و دڵەڕاوکێ. تیمەکانمان لەوێن و کاری پێویست دەکەن."