سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، له پێناو دامركاندنه‌وه‌ی خۆپیشاندانی نایاسایی ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو پاڵپشتی خۆی بۆ پۆلیسی وڵاته‌كه‌ی دوپاكردوه‌ته‌وه و ده‌شڵێت، "پێویست نییه له‌وه زیاتر له‌سه‌ر خۆپیشاندانه نایاساییه‌كان ژیانی رۆژانه‌ی هاوڵاتیانمان ئاسته‌نگی تێبكه‌وێت".
ئاوێنە: ریشی سه‌ناك، سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا ئه‌مڕۆ له میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ تۆڕی هه‌واڵی Sky News رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ته‌واوی فه‌رمانده‌كانی پۆلیسی وڵاته‌كه‌ی كۆبوه‌ته‌وه و چه‌ند داوایه‌كی ئاڕاسته‌كردون.
وتیشی، "پشتگیری ته‌واوی پۆلیس وڵاته‌كه‌م ده‌كه‌م و پاڵپشتی خۆمم بۆ دوپاتكردونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌سه‌ڵاتی ته‌واویان هه‌بێت له به‌رامبه‌ر دامركاندنه‌وه‌ی هه‌ر خۆپیشاندانێكی نایاسایی".
سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا باسی له‌وه‌شكردوه، "هاوڵاتیانمان بۆ به‌ڕێكردنی ژیانی رۆژانه‌یان روبه‌ڕوی كێشه و ئاسته‌نگی زۆر بونه‌ته له‌سایه‌ی ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی به‌ناوی ژینگه و ژینگه دۆستییه‌وه رێكده‌خرێن، ناكرێت ژیانی هاوڵاتیانمان به‌و شێوه‌یه بێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت بیگه‌یه‌نم ئه‌وه‌ی، پێویسته ئه‌و كه‌سانه‌ی كه یاسا شكێنی ده‌كه‌ن ده‌بێت باجه‌كه‌شی بده‌ن، بۆیه پێویست نییه له‌وه زیاتر له‌سه‌ر خۆپیشاندانی نایاسایی ژیانی رۆژانه‌ی هاوڵاتیانمان ئاسته‌نگی تێبكه‌وێت".
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه بی.جه‌ی هارگتن، به‌رپرسی گشتی پۆلیسی بریتانیا و به‌ڕێوه‌به‌ری لیژنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بۆ سه‌لامه‌تی و سیستمی گشتی رایگه‌یاند، به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك ده‌شه‌ڵاتیان پێدراوه له پێناو ئه‌وه‌ی گشت خۆپیشاندانێكی نایاسایی دابمركێنه‌وه به له‌به‌ر چاوگرتنی خۆپیشاندانی یاسایی و مافه‌كانی خۆپیشاندان.
وتیشی، "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دژی راده‌ربڕین و داواكردنی مافه تاكه‌كه‌سی و ده‌سته‌گه‌رییه‌كان نین، به‌ڵام دژ به ئه‌نجامدانی تاوان و یاسا شكێنین".