ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆك كۆماری توركیا جارێكی دیكه هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی زه‌مینی بۆ عێراق‌و سوریا ده‌كات‌و ده‌ڵێت، "سوپای توركیا ئه‌و هێڵه ئه‌منییه ته‌واو ده‌كات كه قوڵاییه‌كه‌ی 30 كیلۆمه‌تر ده‌بێت‌و به‌درێژایی سنوری باشوری توركیا دروست ده‌كرێت، هیچ پاشه‌كشه‌یه‌كی لێ ناكرێت".
ئاوێنه: سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌وتارێكدا كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئاراسته‌ی لایه‌نگرانی پارته‌كه‌ی كرد له‌ویلایه‌تی شانلی ئورفای سه‌ر سنوری سوریا، ڕایگه‌یاند، "رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان كه پشتیوانیان لێده‌كرێت، كه‌وتونه‌ته ئه‌و دیوی سنوری باشوری وڵاته‌كه‌مان، ئه‌وان هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر وڵات‌و گه‌له‌كه‌مان".
وتیشی، "سوپای توركیا ئه‌و هێڵه ئه‌منییه ته‌واو ده‌كات كه قوڵاییه‌كه‌ی 30 كیلۆمه‌تر ده‌بێت‌و به‌درێژایی سنوری باشوری توركیا دروست ده‌كرێت، هیچ پاشه‌كشه‌یه‌كی لێ ناكرێت".
سه‌رۆكی توركیا به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ هێرشی‌كرده سه‌ر حكومه‌تی عێراق‌و سوریا‌و ڕایگه‌یاند، "ناتوانایی وڵاتانی دراوسێ له پاراستنی ئاسایشی خۆیان و مانه‌وه‌ی لاوازیان ڕێگه‌ی به‌بونی ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی داوه كه كۆنتڕۆڵیان وڵاته‌كه‌یانی كردوه".
ئه‌ردۆگان باسی له‌وه‌شكرد، "ئه‌م ده‌ستێوه‌ردانانه له‌لایه‌ن ئه‌و لایه‌نانه‌وه ئه‌نجامده‌درێن كه ڕه‌خنه له‌ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی توركیا ده‌گرن، بۆ هیچی تر جگه له ترس له‌ئه‌جێندای ئابورییه‌كه‌ی له‌و وڵاتانه نیه، بۆیه ئێمه جه‌خت له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه زه‌مینیه‌كانیمان له‌عێراق و سوریا ده‌كه‌ینه‌وه".
سه‌رۆك كۆماری توركیا به‌بێ ناوهێنان هێرشی‌كرده سه‌ر ئه‌مریكاو وتی، "ئه‌وان له‌دووری هه‌زاران كیلۆمه‌تره‌وه هاتوون، پشتیوانی له‌و رێكخراوه تیرۆریستیانه ده‌كه‌ن كه له‌سنووری ئێمه‌دان".
وتیشی، "ئێوه به‌چاوی خۆتان ده‌بینن، ئه‌وان شه‌ڕی به‌وه‌كاله‌ت له‌دژی توركیا ده‌كه‌ن و له‌سنوری باشوری وڵاته‌كه‌مانن، ئه‌وان بێزارن به‌وه‌ی توركیا سنوری خۆی بپارێزێت".