محەممەد جەعفەر مونتازری، داواکاری گشتیی ئێران لەژێر فشاری ئەو ناڕەزایەتییە خوێناوییانەی کە نزیکەی سێ مانگە ئەو وڵاتەی گرتوهتهوه، هەڵوەشاندنەوەی پۆلیسی ئەخلاقی لە لایەن دەسەڵاتی کارامەیی ڕاگەیاند.
ئاوێنه: ئاژانسی هەواڵی خوێندکارانی ئێران (ئیسنا) ئەمڕۆ یەکشەممە لە زاری محەممەد جەعفەر مونتازری لە شاری قوم بڵاویکردەوە، "پۆلیسی ئەخلاق هیچ پەیوەندییەکی بە دەسەڵاتی دادوەرییەوە نییە و لەلایەن ئەو کەسانەی کە دامەزراندویانە هەڵوەشایەوە".
مۆنتازێری دوێنێ رایگەیاندبو، کە پەرلەمان و دەسەڵاتی دادوەری لە ئێران پێداچونەوە بەو یاسایەدا دەکەن کە پێویستە ژنان باڵاپۆش بکەن.
لە دوای گیانلهدهستدانی ژینا ئهمینی، كچهی كوردی تهمهن 22 ساڵان له 16ی مانگی 9ی ئهمساڵدا كه بە تۆمەتی پێشێلکردنی یاسای جلوبەرگی توند لە ئێران لەلایەن "پۆلیسی ئەخلاق"ەوە دەستبەسەرکرا، جموجۆڵی ناڕەزایەتی له كۆماری ئیسلامی ئێران سهریههڵدا.
لەکاتی خۆپیشاندانەکاندا، خۆپیشاندەران باڵاپۆشەکانیان سوتاند و دروشمی دژە حکومەتیان دەوتەوە، لەدوای کۆچی دوایی ژینا ئەمینییەوە، ژمارەی ئەو ژنانەی حیجاب ڕەتدەکەنەوە زیادیکردوە، بەتایبەتی لە باکوری ئێران، كه لە مانگی نیسانی ساڵی 1983، واتە چوار ساڵ دوای ئەو شۆڕشەی ڕژێمی شای ڕوخاند، بو بە ناچاری.
دوێنێ شەممە ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران لە وتارێکی تەلەفزیۆنیدا وتی، "بناغە کۆماریی و ئیسلامییەکانی ئێران لە دەستوردا بە توندی چەسپاون"، بەڵام ئاماژەی بە "ئامڕازەکانی جێبەجێکردنی دەستور کرد کە دەتوانێت نەرم و نیان بێت.
لەم هەفتەیەدا بۆ یەکەمین جار فەرماندەی هێزی ئاسمانی سپای پاسداران فەریق ئەمیر عەلی حاجی زادە ڕایگەیاند، کە لە دوای سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییەکان لەسەر کوژرانی ئەمینی زیاتر لە 300 کەس لە ئێران کوژراون.
ڕۆژی شەممەی ڕابردو، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "زیاتر لە 200 کەس" لە ئاژاوەگێڕییەکاندا کوژراون.
بەپێی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤ كه بنكهكهی لە ئۆسلۆیه، تا ئێستا لە ئێران هێزە ئەمنییەکان لانیکەم 448 خۆپیشاندەریان کوشتوە کە زۆربەیان لە سیستان بەلوچستان بون کە دەکەوێتە باشوری ڕۆژهەڵاتی ئێران لەسەر سنورەکانی پاکستان و ئەفغانستان.