وەزیری دەرەوەی ئێران، ئەمریکاو چەند وڵاتێکی رۆژئاوایی بههاندانی بهردهوامیی خۆپیشاندانو ناڕهزایهتییهكانی وڵاتهكهی تۆمهتبار دهكاتو دهڵێت، "داواکارییەکانی خەڵکی ئێرانمان پێگەشتووهو وەڵامیان دەدەینەوە."
ئاوێنه: حوسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سربیا لەبێلگراد رایگهیاند، "داواکارییەکانی خەڵکی ئێرانمان پێگەشتووهو وەڵامیان دەدەینەوە".
وتیشی، "بۆ ئێمە بەتەواوی روون بوو ئەمریکاو چەند وڵاتێکی رۆژئاوایی بەدوای دروستکردنی گوشارو هاندانی ئاشوب و تیرۆرەوەن لەئێران".
بهوتهی ئهو، "چەند دەستێکی دەرەکی لەناو ئاڵۆزییەکانی ئێراندا بوون، گەلی ئێمە لەم شەڕە بە سەربەرزی و سەرکەوتوانە هاتەدەرەوە".
لهبارهی داواكارییهكانی خۆپیشاندهرانهوه، وهزیری دهرهوهی ئێران دوپاتیكردهوه، "داواکارییە رەواکانی خەڵکی ئێرانمان گوێ لێیەو وەڵامیان دەدەینەوە.. بەهیچ شێوەیەک رێگە بەئاڵۆزی و تیرۆر نادەین".