کۆشکی سپی: لەئێستادا بایدن بەنیاز نییە لەگەڵ پوتندا گفتوگۆ بكات
  2022-12-04       395       


کۆشکی سپی جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌  جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا لەئێستادا بەنیاز نییە لەگەڵ هاوتا ڕوسیاییەکەی ڤلادیمیر پوتندا گفتوگۆ لەسەر کۆتاییهێنان بەجەنگی ئۆکرانیا بکات، چونکە هەلومەرجەکان بۆ ئەو جۆرە گفتوگۆیانە لەبار نییە.

ئاوێنه‌: جۆن کیربی، وتەبێژی ئاسایشی نیشتیمانی کۆشکی سپی بەڕۆژنامەنووسانی وت، "ئێمە لەخاڵێکدا نین تیایدا گفتوگۆکان سودییان هەبێت."

وتیشی‌، جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا لەئێستادا بەنیاز نییە لەگەڵ هاوتا ڕوسیاییەکەی ڤلادیمیر پوتندا گفتوگۆ لەسەر کۆتاییهێنان بەجەنگی ئۆکرانیا بکات، چونکە هەلومەرجەکان بۆ ئەو جۆرە گفتوگۆیانە لەبار نییە.
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×