بەڕێوەبەری هەواڵگریی نیشتمانیی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەمریکا هیچ بەڵگەیەکی لەبەردەستدا نییە کە بیسەلمێنێت دەسەڵاتدارانی ئێران بڕیاری بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمییان داوە، ئەوەش لەکاتێکدا بەردەوام دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل ڕایدەگەیەنن، زانیارییە هەواڵگرییەکانیان ئەوە پشتڕاستدەکەنەوە کە تاران نیازی بەدەستهێنانی چەکی ناوەکیی هەیە.
ئاوێنە: ئەڤریل هاینز بەڕێوەبەری هەواڵگریی نیشتمانیی ئەمریکا لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندوە، "هیچ بەڵگەیەکمان لەبەدەستدانییە کە ئەوە پشتڕاستبکاتەوە کە دەسەڵاتدارانی ئێران بڕاریاندابێت چەکی ناوەکیی بەدەستبهێنن، بەڵام وایدەبینین کە هەنگاوەکانیان بەرەو ئەو ئاراستەیەیە".
لەهەمانکاتیشدا، بەڕێوەبەری هەواڵگری نیشتیمانیی ئەمریکا باسی لەوەکرد، ئەو دەسەڵاتی ئەوەی نییە باس لەهێڵە سورەکانی ئەمریکا سەبارەت بەبەرنامەی ناوەکیی ئێران بکات.
چەند ڕۆژێکیش لەمەوبەر، ڕۆبێرت مالی نوێنەری تایبەتیی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران لەلێدوانێکیدا بۆ گۆڤاری فۆرین پۆڵسى ڕایگهیاند، "لەئەگەری شکستی هەوڵە دیپلۆماسیو سزاکانی وڵاتان بۆ ڕێگرتن لەدەستڕاگەشتنی ئێران بەچەکی ئەتۆمی، بژاردەی سەربازیی دژی ئهو وڵاته بەردەستە".
مالی ئاماژەی بەوەشکردوه، سەرۆکی ئەمریکا وەک کۆتا بژاردە لەئەگەری شکستی هەوڵە مەدەنیو دیپلۆماسییەکان بۆڕاگرتنی چالاکی ئەتۆمی زیانبەخشی ئێران، بەدڵنیاییەوە بەبژاردەی سەربازی لەدژی ئەم وڵاتە راِزیی دەبێت".