خۆپیشاندەرێکی دیکەی ئێران لەسێدارە دەدرێت
  2022-12-08       404       


دەزگای دادی ئێران سزای سێدارەی گەنجێکی بە بیانوی داخستنی شەقامێکی تاران لە ناڕەزایەتییەکان جێبەجێ کرد.

ئاوێنه‌: لە راگەیەنراوێکدا بڵاوی کردەوە موحسین شکاری کە لە دوای مەرگی ژینا ئەمینی وەک ناڕەزایەتیی شەقامی سەتتارخان لە  تارانی پایتەختی داخستوە و ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکانیشی بریندار کردوە.

دەزگای داد ئاشکرای کردوە بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە ئەو گەنجە بە پێی یاسا و رێساکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، سزای سێدارەدانی بەسەردا جێبەجێ کراوە.

لە سێدارەدانی ئەو گەنجە لە تاران لەکاتێکدا تا ئێستا زیاتر لە 50 خۆپیشاندەر بە بیانوی تێکدانی ئاسایشی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێنراوە و ئەگەری لەسێدارەدانیان هەیە.

رۆژی چوارشەممەی رابردوش نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی درەوەی ئەمریکا رایگەیاند؛ لەسێدارەدانی خۆپیشاندەران ئاماژەیەکی رونی لاوازیی کۆماری ئیسلامی ئێرانە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×