پڕۆژە یاسای رێگەپێدانی بەرگریی نیشتمانی (NDAA) ئەمریکا، کە بوودجەی بەرگریی ساڵی ٢٠٢٣ لەخۆدەگرێت، لە ئەنجوومەنی نوێنەران بە زۆرینەی دەنگ پەسەندکرا.
ئاوێنه: دوای ئەوەی لیژنەی کۆنفرانس کە ئەندامەکانی لە هەردوو باڵی کۆنگرێسی ئەمریکا، له ئەنجوومەنی پیران و ئەنجوومەنی نوێنەران پێکهاتوون، رەشنووسی کۆتایی پڕۆژە یاسای رێگەپێدانی بەرگریی نیشتمانی (NDAA)یان پێشكه‌ش كرد کە بوودجەی بەرگری بە بڕی ٨٥٨ ملیار دۆلار لەخۆدەگرێت، رەشنووسەکە لە دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەراندا خرایە دەنگدانەوە.
رەشنووسەکە، بە دەنگی “بەڵێ”ی ٣٥٠ ئەندام لە بەرامبەر “نەخێر”ی ٨٠ ئەندام پەسەندکرا.
پێشتر، لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و پیران، ده‌قی بودجه خه‌مڵێندراوه‌كه‌یان په‌سند كردبوو.
له‌و بڕه بودجه خه‌مڵێندراوه، بڕی 800 ملیۆن دۆلار تایبه‌ت كراوه بۆ هاوكاریكردنی ئه‌منی ئۆكرانیا.
هه‌روه‌ها 6 ملیار دۆلار بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌وروپا له دژی شه‌پۆلی رووسیا ته‌رخان كراوه.
له پڕۆژه‌كه‌دا سزا سه‌پێندراوه به‌سه‌ر مامه‌ڵه‌ی په‌یوه‌ست به زێڕ له‌گه‌ڵ رووسیا، هه‌روه‌ها قه‌ده‌غه‌ی سه‌پێنراو به‌سه‌ر هاوكاری له‌گه‌ڵ رووسیا له بواری سه‌ربازیدا بۆ ماوه‌ی 5 ساڵی دیكه درێژكراوه‌ته‌وه.
بۆ ئەوەی ئەو رەشنووسە بکرێت بە یاسا، دەبێت سەرەتا لە دانیشتنی ئەنجوومەنی پیران پەسەند بکرێت و دواتر لەلایەن سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن-ه‌وە واژووبکرێت.