ئەمریکا سزا بەسەر سەرمایەدارێکی دیاری تورکیادا دەسەپێنێت
  2022-12-09       790       


ئەمریکا بەتۆمەتی کارئاسانی بۆ فرۆشتنی نەوت و سپیکردنەوەی پارە بۆ فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران سزا بەسەر سدقی ئایان سەرمایەداری دیاری تورکیا و تۆڕێک لە کۆمپانیاکانیدا دەسەپێنێت. 

ئاوێنه‌: وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا سدقی ئایان و ژمارەیەک لە کۆمپانیاکانی تۆمەتبارکردوە بە سەرپەرشتیکردنی تۆڕێک بۆ دەربازبوون لە سزاکانی ئەمریکا لە رێگەی کارئاسانی بۆ فرۆشتنی نەوتی ئێران و ھاوکاریکردنی پرۆسەکانی سپیکردنەوەی پارە بۆ بەرژەوەندی سوپای پاسدارانی ئێران.

رونیشیکردۆتەوە، سزاکان کوڕێکی سدقی ئایان و چەند کەسایەتییەک و ٢٦ کۆمپانیای سەر بە سدقی ئایان دەگرێتەوە، بەو پێیەی بە بەھای  چەندین ملیار دۆلار گرێبەستیان کردوە بۆ فرۆشتنی نەوتی ئێران بە کڕیارانی چینی و وڵاتانی ئاسیا وئیمارات و ئەوروپا و ھاوکاریکردنی لە سپیکردنەوەی داھاتی نەوت و شاردنەوەی سەرچاوەی نەوتی ئێران بۆ بەرژەوەندی فەیلەقی قودس.
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×