بەرپرسی باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند جێبەجێکردنی یەکەم سزای لەسێدارەدانی خۆپیشاندهرێك لەلایەن دهسهڵاتدارانی ئێرانهوه "مایەی نیگەرانیەکی قوڵە"و هەوڵێکە لەلایەن تارانەوە دەدرێت بۆ دامرکاندنەوەی خۆپیشاندانی زیاتری دژ بەحکومەت.
ئاوێنه: ڤۆڵکەر تورک، بەرپرسی باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەژنێڤ بەڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند، بڕیاری حکومەتی ئێران بۆ جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان "بەڕونی بۆ ئەوەیە کە کاریگەری بەسەر خۆپیشاندەرانی دیکەوە هەبێت."
وتیشی، “تەنها دەتوانم داوا لەدەسەڵاتدارانی ئێران بکەم کە دەستبەجێ سزای لەسێدارەدان ڕابگرن، ئەوانەی بەهۆی ناڕەزایەتییەکان دەستگیرکراون ئازادبکرێنو کاربکەن بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان."
چهند ڕۆژێك لهمهوبهر دەزگای دادی ئێران سزای لهسێدارەدانی بهسهر گەنجێکدا جێبهجێكرد بهناوی موحسین شکاری، بەبیانوی بهشداریكرد لهخۆپیشاندانو داخستنی شەقامێکی تاران.
دەزگای داد ئاشکرای کرد كه بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممەی ڕابردو ئەو گەنجە بەپێی یاساو رێساکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، سزای لهسێدارەدانی بەسەردا جێبەجێ کراوە.
لەسێدارەدانی ئەو گەنجە لەتاران لەکاتێکدا تا ئێستا زیاتر لە 50 خۆپیشاندەر بەبیانوی تێکدانی ئاسایشی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێنراوەو ئەگەری لەسێدارەدانیان هەیە.