سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا رایگه‌یاند، ئەردۆگان و پوتن په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامداوه و پرسەکانی ناوچەکە لەوانە وزە و پەیوەندییەکانی تورکیا و ڕوسیایان تاوتوێكردوه، سه‌رۆكی توركیا وتویه‌تی، "به‌قوڵایی 30 كیلۆمه‌تر ناوچه‌ی ئارام دروستده‌كه‌ین".
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا لەگەڵ ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی ڕوسیا، پرسەکانی ناوچەکە لەوانە وزە، پەیوەندییەکانی تورکیا و ڕوسیا، ڕێڕەوی دانەوێڵە و شەڕی دژی تیرۆر تاوتوێ کراون.
ئەردۆگان ڕایگەیاندوه، لە ڕێگەی هەوڵی هاوبەشەوە دڵنیابون لەوەی زیاتر لە 13 ملیۆن تۆن دانەوێڵە بگاتە ئەو وڵاتانەی پێویستیان پێیەتی، هەروەها دەتوانن دەست بە کارکردن بکەن لەسەر هەناردەکردنی بەرهەمە خۆراکییە جیاوازەکان و وردە وردە کاڵاکانی دیکە لە چوارچێوەی ڕێڕەوی دانەوێڵەدا .
سه‌رۆك توركیا باسی له هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر رۆژئاڤای كوردستان و خاكی هه‌رێمی كوردستان كردوه و وتویه‌تی، "هێرشه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌قوڵایی 30 كیلۆمه‌تر ناوچه‌ی ئارام دروستده‌كه‌ین".