ئەردۆغان بۆ یۆنان: بەم شێوە بەردەوام بن، بە مووشەکی تایفون لێتان دەدەین
  2022-12-12       534       

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند، ئێستا تورکیا مووشەک دروستدەکات و "بەمەش یۆنان تۆقیوە و دەڵێت، تورکیا لە ئەسینا دەدات". وتیشی، "بێگومان وا بڕوات لێتان دەدەین."
 
ڕاشیگەیاند، "دەستمان بە دروستکردنی مووشەک کردووە. بێگومان ئەمە یۆنان دەتۆقێنێت. هەر کە دەڵێیت تایفون، یۆنان دەتۆقێت. دەڵێن لە ئەسینا دەدات. بێگومان لێی دەدات. ئەگەر تۆ دانەنیشیت و لە ئەمریکاوە بۆ دوورگەکان، بتەوێت لێرە و لەوێ شتێک دەستبخەیت، وڵاتێکی وەکو تورکیا هەرمێ کۆناکاتەوە و پێویستە شتێک بکات."

 ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەمریکا 4 بۆ 5 هەزار بارهەڵگری پڕ لە چەک و پێویستیی سەربازی دەنێرێتە باکووری سووریا. سەرەڕای ئەوەی چەندین جار ئەمەم بە ئەوان گوتووە، هیچ منەتیان نییە. گوتم ببوورن سەرەڕای ئەوەی ئێمە لە ناتۆ بەیەکەوەین، ئێوە ئەم هەڵەیە دەرهەق بە ئێمە دەکەن و دەچنە ریزی رێکخراوی تیرۆریستی. کەواتە خۆمان ناوکی خۆمان دەبڕین، هیچ چارەیەکی دیکە نییە."

 
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×