مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی هه‌رگیز ڕێگه به به‌رده‌وامی بونی په‌كه‌كه و یه‌په‌گه له سوریا و عێراق نادات و ئه‌نقه‌ره ئه‌وه‌ی پێویست بێت بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م ڕێكخراوه له‌م دو وڵاته ئه‌نجامیده‌دات.
ئاوێنە: مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له وتارێكدا له میانی به‌شداریكردنی له گفتوگۆی بودجه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند، "توركیا به‌رده‌وامه له هه‌وڵه‌كانی بۆ نه‌هێشتنی تیرۆر له‌سه‌ر ئاستی سه‌ربازی و دیپلۆماسی".
وتیشی، "ماوه‌یه‌كه ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا و سوریا درێژه به په‌یوه‌ندییه‌كانیان ده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر ڕژێمی سوریا به شێوه‌یه‌كی واقیعی مامه‌ڵه بكات، ئاماده‌ین بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر و پرۆسه‌ی سیاسی و گه‌ڕانه‌وه‌ی سوریاییه‌كان پێكه‌وه كاربكه‌ین".
سه‌باره‌ت به شه‌ڕی ڕوسیا و ئۆكرانیا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕونیكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی ڕۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌بوه له ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌ی نێوان به‌رپرسانی ڕوسیا و ئۆكرانیا، ئاماژه‌ی به ڕۆڵی به‌رچاوی كرد له ئه‌نجامدانی ڕێككه‌وتنی ناردنی دانه‌وێڵه له‌ودیو ده‌ریای ڕه‌ش.