لەناو دەسەڵاتەوە داواى ڕاگرتنى سزاى لەسێدارەدان لەخامنەیى دەکرێت
  2022-12-13       601       

ژمارەیەک لە پیاوانی ئایینی ناسراوی شیعە دژایەتی خۆیان دەربڕیوە لە بەرامبەر ئەو  بیانووانەی کە بۆ لەسێدارەدانی خۆپیشاندەران دەهێنرێنەوە .

ئاوێنە: مورتەزا موقتەدایی، ئەندامی کۆمەڵەی زانایانی  حەوزەی عیلمی  لە قوم (گرووپێکی توندرەون) دەڵێت: لەو حاڵەتانەی کە کەسێک لەگەڵ کەسێکی دیکەدا شەڕی دەستەوئێخە یان هەڕەشەی لێدەکات نابێ روو بەرووی سزای لەسیدارەدان ببێتەوە مەگەر کەسێک بەچەک بکوژێت.

موقتەدایی کە پێشتر سەرۆکی دادگای باڵا بووە، دژایەتی خۆی بۆ جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانی موحسین شکاری دەربڕیوە، کە رۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو لە تاران بە بیانووی بریندارکردنی ئەندامێکی هێزەکانی بەسیج لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی شاری کەرەج لە سێدارە درا.

هاوکات محەمەد عەلی ئەیازی، ئەندامی کۆمەڵەی توێژەران لە حەوزەی قوم دەڵێت: " ئەگەر کەسێک مافی ئەوەی هەبێت ناڕەزایەتی دەرببڕێت بەرامبەر ئەو دۆخەی ئێستاى وڵات، ئەوا نابێت بە نەیاری  رژێم ناوببرێت و رووبەرووی لەسێدارەدان بکرێتەوە.

لایخۆشیەوە محەممەد ڕەزا ڕەحمەت، کەیەکێک لەمەرجەعەکانی قوم و خوێندکاری حومەینی بووە  دەڵێت: ترساندنی خەڵک و  داخستنی شەقام و بریندارکردنی کەسێک سزاکەی لەسێدارەدان نییە بۆیە ئەم جۆرە بڕیارانە سیاسین و پێویستە مەرجەعەکانی شیعە دژی سزای لەسێدارەدان بوەستنەوە لەبەرامبەر ئەو کەسانەی بەنەیار تۆمەتبار دەکرێن.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×