حکومەتی عێراق رەزامەندی دا لەسەر ناردنی 200 ملیار دینارەكە بۆ هەرێمی كوردستان و بڕی 400 ملیار دینار بۆ مانگەکانی 11 و 12 بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت.
ئاوێنە: فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بە روداوی راگەیاند، حکومەتی عێراق رەزامەندیی داوە بە ناردنی بڕی 400 ملیار دینار وەکو موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ هەریەکە لە مانگەکانی 11 و 12ی ساڵی 2022.
هاوكات نزار ئامێدی، وه‌زیری ژینگه‌ی عیراق له لێدوانێكیدا بۆ سایتی ره‌سمی یه‌كێتی رایگه‌یاند: "بڕ‌یاری ناردنی 200 ملیاره‌كه پاڵپشته به كارنامه‌ی وزاری كه ده‌ره‌ئه‌نجامی رێككه‌وتنه سیاسییه‌كه‌ی نێوان هێز و لایه‌نه‌كانی نێو هاوپه‌یمانی به‌رێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ته".
وه‌زیری ژینگه‌ی عیراق وتیشی"ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌نگی به كارنامه وزارییه‌كه داوه و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش بڕ‌یاری دا به خه‌رجكردنی 200 ملیار دینار بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ مانگه‌كانی 11 و 12ی ئه‌مساڵ".
به‌گوێره‌ی بڕ‌یاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌ر ناردنی 200 ملیار دینار بۆ مانگه‌كانی 11 و 12ی ئه‌مساڵ، ئه‌وا 400 ملیار دینار بۆ هه‌رێم ده‌نێردرێت.