لە گرژییەكانی ئێراندا 70 ڕۆژنامەوان دەستگیركراون
  2022-12-14       317       


لیژنەی چاودێری ڕۆژنامەوانە زیندانیكراوەكان لەسەندیكای ڕۆژنامەوانانی ئێران ڕایگەیاندووە، 35 ڕۆژنامەوان لە ئێران دەستگیركراون لە سەرەتای سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییەكانەوە بەهۆی كوژرانی كچە كوردی شاری سەقز ژینا ئەمینیەوە بەر لە نزیكەی سێ مانگی ڕابردوودا.

ئاوێنه‌: لای خۆیانەوە سەرچاوە نافەڕمییەكان ئاشكرای دەكەن، نزیكەی 70 ڕۆژنامەوان دەستگیركراون و ژمارەیەكی دیكەش لێپرسینەوەیان لێكراوە.

لەماوەی نزیكەی سێ مانگی ڕابردوودا 125 كەس لە شارەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان كوژراون و هەزارانی دیكەش بریندار بوون و دەستگیركراون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×