تورکیا لەشەوێکدا 10 گوندی رۆژئاوای کوردستانی تۆپباران دەکات
  2022-12-14       387       

هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا چڕتر بونەتەوە و شەوی رابردو چەند گوندێکی گرێسپی و شێراوا و سنوری کۆبانێ بەچڕی تۆپباران کران.

ئاوێنه‌:  سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاویان کردوەتەوە تورکیا دەستی لە هێزەکانی رژێمی سوریا نەپاراستوە و چەند بنکەیەکی سەربازانی ئەو وڵاتەی بۆردومان کردوە.

میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان بڵاویان کردەوە، شەوی رابردو سوپای تورکیا بەچڕی هەریەک لە گوندەکانی ئەبو سەرۆ، رێگای ئیم فۆڕ و عەین عیسای تۆپباران کردوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە هەریەک لە ناوچەکانی شێراوا، گوندی زەرێ، تەپەخانێ، خانێ و  قەران لە ناوچەی عەین عیسا و تل تەمر و تل لەبەن بەچەکی قورس کراونەتە ئامانج.

میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان، ئەوەشیان خستوەتە رو کە لە هەمانکاتدا خاڵە سەربازییەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق لە گوندی کۆر عەلی کۆبانێ لەلایەن سوپای تورکیاوە تۆپباران کراوە  بەڵام لە بارەی زیانەکانەوە هیچ زانیارییەک ئاشکرا نەکراوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×