ئێران لە لیژنەی ژنانی نەتەوە یەكگرتوەكان دەركرا
  2022-12-14       436       

ئەنجومەنی ئابوریی و كۆمەڵایەتی نەتەوە یەكگرتوەكان، ئەمڕۆ چوارشەممە، بە زۆرینەی دەنگ، كۆماری ئیسلامی ئێرانی لە لیژنەی ژنانی نەتەوە یەكگرتوەكان، دەركرد.

ئاوێنە: لیژنەی ژنانی نەتەوە یەكگرتوەكان، سەرەكیترین دامەزراوەی جیهانییە بۆ داكۆكیكردن لە مافەكانی ژنان و كاركردن بۆ نەهێشتنی جیاكارییەكانی دژبە ژنان، كە سەربە ئەنجومەنی ئابوریی و كۆمەڵایەتی نەتەوە یەكگرتوەكانە.

ئێران لە ساڵی رابردوەوە بۆتە ئەنجامی ئەو لیژنەیە، ماوەی خولی ئەندامبون لە لیژنەكە، چوار ساڵەو 55 ئەندامی هەیە.

لەدوای سەرهەڵدانی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكانی ئەم دواییەی ئێران، ئەمریكا بڕیارنامەیەكی بۆ دەركردنی ئێران لە لیژنەی ژنانی نەتەوە یەكگرتوەكان ئامادەكردو ئەمڕۆ خرایە دەنگدانەوە.

لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی ئابوریی و كۆمەڵایەتی سەربە نەتەوە یەكگرتوەكاندا، روسیا هەوڵیدا، ئەو بڕیارنامەیە نەخرێتە دەنگدانەوە، بەڵام بە زۆرینەی دەنگی ئەندامان بڕیارنامەكە خرایە دەنگدان و پاشان بە دەنگی 29 ئەندامی ئەنجومەنەكە دەركردنی ئێران لە لیژنەكە پەسەندكرا.

روسیا، چین، نیكاراگوا، كازاخستان، بۆلیڤیا، نەیجیریا، عومان و زیمبابۆی ئەو وڵاتانە بون كە دژی دەركردنی ئێران لە لیژنەكە دەنگیاندا.

هەروەها جگە لە ئەمریكا و وڵاتانی رۆژئاوای هاوپەیمانی ئەو وڵاتە لەوانە وڵاتانی ئەندامی یەكێتی ئەوروپاو كەنەدا، ئەرجەنتین، چیلی، كۆڵۆمبیا، گواتیمالا، پیرۆ و پەناماش دەنگیان بۆ دەركردنی ئێران لە لیژنەكە دا.

هەریەكە لە مەكسیك، تایلاند و تونس لە دانیشتنەكەدا خۆیان بوارد لە دەنگدان.

لەدوای پەسەندكردنی بڕیارنامەكە، نوێنەری كۆماری چیك لە ئەنجومەنەكە، راگەیەندراوێكی یەكێتی ئەوروپای خوێندەوەو رایگەیاند، بڕیارەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی ئابوریی و كۆمەڵایەتی نەتەوە یەكگرتوەكان بڕیارێكی "ناوازە" بو و داواشی لە ئێران گرد بە ئەركەكانی خۆی لەچوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەكاندا هەڵبسێت.

هەروەها لە راگەیەندراوەكەی یەكێتی ئەوروپادا، ناڕەزایەتی بەرامبەر بە لەسێدارەدانی دو لە خۆپیشاندەرانی ئێران دەربڕدرابو و داواش كرابو كە سزاكانی لەسێدارەدان لە ئێران رابگیرێن.

یەكێتی ئەوروپا هەروەها داواشی كرد دەستبەجێ زیندانیان سیاسی و چالاكوانان و رۆژنامەنوسانی نێو زیندانەكانی ئێران ئازادبكرێن.

هەروەها نوێنەری ئێران لە لیژنەكە بڕیاری دەركردنی وڵاتەكەی لە لیژنەی ژنان بە "گرتنەبەری رێڕەوێكی مەترسیدار" ناوبردو ئەمریكای تۆمەتباركرد بەوەی كە "هێرشی كردۆتە سەر بنەماكانی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان."

نوێنەری ئێران پێشی وایە ئەو رەخنانەی لە وڵاتەكەی دەگیرێن سەبارەت بە مافەكانی مرۆڤ و مافی ژنان لەسەر بنەمانی "بانگەشەی بێ بنەماو هەڵبەستراون."

بەقسەی ئەو نوێنەرەی ئێران، وڵاتەكەی پابەندبوە بە مافەكانی ژنانەوەو وتیشی، ئێران "بە سیاسی كردنی مافەكانی ژنان رەتدەكاتەوە."

هەروەها لەبارەی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكانیشەوە وتی، ئەو خۆپیشاندانانە، "ناڕەزایەتی ئاشتیانە نین."

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×