دادگای توركیا سزای زیندانی بۆ ركابەرە سەرەكییەكەی ئەردۆغان دەركرد
  2022-12-14       719       

ئەمڕۆ چوارشەممە، دادگایەكی توركیا بڕیاری سزای دو ساڵ و حەوت مانگ زیندانی بۆ ئەكرەم ئیمامئۆغلۆ، سەرۆكی شارەوانی ئیستەنبوڵ دەركرد، كە چاوەڕوان دەكرا ركابەری سەرەكی رەجەب تەیب ئەردۆغان بێت لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی توركیادا كە بڕیارە ساڵی داهاتو بەڕێوەبچێت.

ئاوێنە: ئەكرەم ئیمامئۆغلۆ، كە لە پارتیی گه‌لی كۆماریی توركیا(جەهەپە) سەرۆكی شارەوانی ئیستانبوڵە، بە تۆمەتی "سوكایەتی" بە ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردن، ئەمڕۆ چوارشەممە، لەلایەن دادگایەكی ئەو وڵاتەوە بڕیاری سزای دو ساڵ و حەوت مانگ زیندانی بۆ دەركرا.

بەپێی میدیاكانی توركیا، ئەگەڕ بڕیارەكە لەلایەن دادگای باڵای ئەو وڵاتەوە پەسەندبكرێت، ئەوە ئەكرەم ئیمامئۆغلۆ قەدەغەی كاری سیاسیشی لێ دەكرێت.

ئەكرەم ئیمامئۆغلۆ، ئەگەر لە كاری سیاسی دورنەخرێتەوە، چاوەڕێ دەكرێت سەرەكیترین ركاربەری ئەردۆغان دەبێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەو وڵاتە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×