ئاژانسی ئیرنا: چوار ئەندامی سوپای پاسداران کوژران
  2022-12-19       399       


میدیای فەرمیی ئێران بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی پێکدادانێکدا چوار ئەندامی سوپای پاسداران لە سنووری ئێران لەگەڵ پاکستان کوژراون.

ئاوێنه‌: ئەمرۆ دووشەممە، ئاژانسی دەنگوباسی فەرمیی ئێران-ئیرنا، بەیاننامەیەکی بەشی پەیوەندییەکانی سوپای پاسداران لە باشووری رۆژهەڵاتی ئێران بڵاوکردەوە کە تێیدا باس لە کوژرانی چوار ئەندامی ئەو سوپایە دەکرێت.

بە پێی بەیاننامەکە، چوار ئەندامەکەی سوپای پاسداران، بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە لە ئەنجامی پێکدادان لەگەڵ کۆمەڵە چەکدارێک کە ئێران بە "گرووپی تیرۆریستی" ناویان دەبات، کوژراون.

پێکدادانەکە لە ناوچەی سنوورری (سەراوان) لە سنووری هاوبەش لەگەڵ پاکستان بووە و لە بەیاننامەکەدا هاتووە، "بەهۆی وەڵامدانەوەی فراوانی بەرگریکارانی ئاسایش، گرووپە تیرۆریستییەکە پەرتەوازەبوون و بۆ ناو خاکی پاکستان پاشەکشەیان کردووە".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×