دادگای باڵای بەریتانیا: ناردنی کۆچبەران بۆ ڕواندا لەگەڵ یاساکانی مافی مرۆڤ یەکدەگرێتەوە
  2022-12-19       447       

دادگای باڵای بەریتانیا لەبارەی ناردنی کۆچبەران بۆ ڕواندا ڕایدەگەیەنێت، ناردنی کۆچبەران بۆ ڕواندا لەگەڵ یاساکانی مافی مرۆڤ یەکدەگرێتەوەو یاساییە.

دادگای باڵای بەریتانیا ئەمڕۆ دووشەممە لەبارەی کەیسێکی هەستیار بڕیاریدا، ئەویش ناردنی ئەو پەنابەرانەیە لە بەریتانیان بۆ ڕواندا، لەوبارەیەوە دادگای باڵای بەریتانیا دەڵێت، ناردنی کۆچبەران بۆ رواندا دژی رێککەوتنی تایبەت بە پەنابەران نییە.

هاوکات دادگای باڵای بەریتانیا لەبارەی ناردنی کۆچبەران بۆ رواندا ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ یاساکانی مافی مرۆڤ یەکدەگرێتەوە و یاساییە. 

حکومەتی بەریتانیا بڕیاریداوە، هەر کۆچبەرێک لە 1ی کانوونی دووەمی 2022ەوە بە نایاسایی چووبێتە نێو خاکی بەریتانیاوە، رەوانەی رواندای دەکەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×