فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کان پشتگیری خۆی بۆ تەرانە عەلیدۆستی ئەکتەری ناوداری ئێران دەربڕی کە لە ئێستادا لە گرتووخانەی ئێڤینی تاران راگیراوە.
ئاوێنه: فێستیڤاڵی کان پشتیوانی خۆی بۆ ئەکتەری ناوداری ئێران تەرانە عەلیدۆستی دووپاتکردەوە و جەختی کردەوە لە هەماهەنگی خۆی لەگەڵ هەوڵە ئاشتیخوازەکان بۆ ئازادی و مافی ژنان لە ئێران.
لەلایەکی دیکەوە بەشێک ژمارەیەک هونەرمەند و سینەماکار لەبەردەم گرتوخانەی ئێڤین گردبوونەوە بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر دەستگیرکردنی تەرانە عەلیدۆستی.
هاوکات ماریا هۆڵتز لایتنەر ئەندامی پەرلەمانی نەمسا لە پەیامێکیدا رایگەیاند:" پشتیوانی لە تەرانە عەلیدۆستی دەکەم و ئامادەم بارمتەی سیاسیی ئەو لە ئەستۆ بگرم لەپێناو ئازادکردنیدا".
تەرانە عەلیدۆستی یەکێک بوو لەو کەسایەتییە ناودارانەی ئێران کە لەگەڵ دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەک و بە دروشمی ژن ژیان ئازادی پشتگیری خۆی بۆ خۆپیشاندانەکان دەربڕی.
شایەنی باسە پێشتر تەرانە عەلیدۆستی هاوشانی شەهاب حوسەینی رۆڵی لە فیلمی فرۆشیاردا گێڕاوە کە فیلمەکە توانی ببێتە براوەی سێ خەڵاتی فێستیڤاڵی کان.