دواى ئه‌وه‌ى بۆ ماوه‌یه‌كى دیاریكراو نرخى نه‌وتى خاو له بازاڕه‌كانى جیهان له نێوان 70 بۆ 80 دۆلاربوو ئه‌مرۆ نرخى نه‌وتى خاو جارێكى تر 80 دۆلارى تێپه‌ڕاند.
ئاوێنە: نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه له بازاڕه‌كان گه‌یشته 80دۆلار‌و 12 سه‌نت و نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى خاوى ته‌كساس گه‌یشته سه‌رو 76 دۆلارى ئه‌مریكى.
هۆكارى به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت بۆ كه‌مبونه‌وه‌ى نه‌وتى عه‌مباركراوى ئه‌مریكاو دابه‌زینى به‌هاى دۆلار‌و كه‌مبونه‌وه‌ى حاڵه‌ته‌كانى كۆرۆنایه له وڵاتى چین و پێشبینى به‌رزتربونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت ده‌كرێت.