خلوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا دەڵێت، تورکیا لەگفتوگۆدایە لەگەڵ ڕوسیا سەبارەت بەبەکارهێنانی ئاسمانی سوریا لەئەگەری ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سه‌ربازی دژی هێزه كوردییه‌كان.
ئاوێنه: له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وه‌زیری به‌رگری توركیا ڕایگه‌یاند، سوپای توركیا به‌رده‌وام ده‌بێت له له‌ناوبردنی "تیرۆر" و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ لایه‌نی روسیا گفتوگۆ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی رێگه بدرێت له‌ئاسمانی سوریاوه بۆردومانی هێزه كوردییه‌كان بكرێت.
وتیشی، په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ئاستی هه‌ماهه‌نگی سێ قۆڵی نێوان توركیا‌و روسیا‌و سوریا به‌رده‌وام ده‌بن.
تورکیا پێشتر چەندینجار هێرشیکردۆتە سەر هێزە کوردییەکانی باکوری سوریا‌و چەند مانگێکە هەڕەشەی ئەنجامدانی هێرشێکی نوێ دەکات.
تورکیا ئامادەکارییەکانی زیاتر کرد دوای ئەوەی مانگی ڕابردوو بۆمبێک لەئەستەنبوڵ تەقییەوە و هێزە کوردییەکانی تۆمەتبار کرد.
پارتی کرێکارانی کوردستان و هێزەکانی سوریای دیموکرات کە لەلایەن ئەمەریکاوە پشتیوانی‌یان لێدەکرێت و یەپەگە ڕابەرایەتییان دەکات، ڕەتییان کردەوە دەستیان هەبووبێت لە تەقینەوەکەی ئەستەنبوڵدا.
تورکیا لە مانگی یانزەدا هێرشی ئاسمانی کردە سەر ئامانجەکانی یەپەگەو ئەردۆغانیش ئاماژەی بە ئەگەری ئەنجامدانی هێرشێکی زەمینی داوە.
پشتیوانیکردنی ئەمەریکا لەیەپەگە لەشەڕی دژ بەداعشدا ئەنكەرەی توڕە کردووە، ئەوەش بووەتە هۆی خاڵێکی ناکۆکی لەنێوان هه‌ردو وڵات‌دا.